ئەو خۆبەخشانە بێ ئەوەی یارمەتی هیچ ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤ و کەسانی تریان لە پشت بێت، تا ئێستا بۆ چەندەمین جار هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو یارمەتی و پێداویستیانەیان داوە.
لە ئەم وتووێژە دا، هیوا مولانیا، پەنابەرێکی کورد لە شاری وان و ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان دەڵیت کە لە ئەم دۆخەی ئێستادا بۆ هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا وەک پەتایەکی گشت گیر کە لە گۆڕێ دایە، گوزەرانی زۆربەی ئەو پەناخوازانەی لە مەترسی خستووە.
هەروەها ئاگایی دەدات کە پێشتر زۆربەی ئەو پەناخوازانە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان کاریان دەکرد، بەڵام بە دوای هاتنی ئەو دۆخە نالەەباردا ئێستا کارەکانیشیان لە کیس چووە و لە بێ دەرەتانی دا دەژین.
بەڕێز مولانا ئاماژە دەکات کە بە داخەوە ڕێکخراوەی کۆچ و کۆچ بەرانی تورکیاش وەک پێویست بە هانای ئەو پەنا خواز و پەنابەرانە نەهاتۆون، و تەنانەت ڕێکخراوی پەناخوازانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە بواری گواستنەوەی پەناخوازان بۆ وڵاتانی تر کەمتر خەمی کردووە.