Accessibility links

ڕه‌حیمی: ڕژێمی ئیسلامی ئێران نیشانی داوه‌ که‌ ڕژێمێكی بێ پرنسیپه‌و پێوانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌چاو ناکات

دوابه‌دوای ئاشکرا بوونی زانیاری نوێ له‌لایه‌ن ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری ناوکی له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران، ئێستا ئیسرائیل داوای هه‌نگاوه‌ی توندتری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات له‌ دژی ئێران و ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران مه‌ترسییه‌کی مه‌زنه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی سه‌رتاپای جیهان و ده‌بێت ڕێگای لێ بگیرێت. سه‌رباره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ڕۆژنامه‌وان ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت هیچ گومانی تێدا نییه‌ که‌ ڕژێمی ئیسلامی ئێران نیشانی داوه‌ که‌ ڕژێمێكی بێ پرنسیپه‌و یاساو ڕێساو پێوانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌چاو ناکات و به‌رده‌وام ته‌نها وڵاتێکه‌ له‌ ئاستی جهیاندا که‌ به‌رپرسه‌کانی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌بێت ئیسرائیل له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی‌ بسڕدرێته‌وه‌.

ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران گوتی من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه‌ که‌ له‌ ئاکامدا بزوتنه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران به‌ سه‌ر دێوه‌زمه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سه‌رده‌که‌ون.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:35 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG