Accessibility links

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ سـزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران


مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ سـزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران
مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ سـزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌یان سـزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پـێشـێلـکاریـیانه‌ی ده‌رحه‌قی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا ده‌کرێن.

به‌پـێی بڕیاره‌که‌ سـزاکان سوپای پاسـدارن و هێزی به‌سیج و هه‌روه‌ها هێزی پـۆلیسی نیشـتیمانی و فه‌رمانده‌که‌ی ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌می ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران.
سامان ڕه‌سوڵ، ڕۆژنامه‌وان و بزاڤکاری مافه‌کانی مرۆڤ.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG