ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـکخراوی Human Rights Watch واته ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه، تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به شێویه‌کی ناڕه‌وا خۆپـیشـانده‌ران ده‌گرن که‌وا داوای چاکسـازی ده‌که‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌کی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی مه‌زنی به تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بووه و لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان ڕه‌خنه‌ی له ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ گرتووه و ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌که دور له بنه‌ماکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و واقعی ڕۆژنامه‌نووسان داڕێژراوه. ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌کی زۆری ناوه‌ته‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم بهڕێوهیبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ڕێبین هه‌ردی، نووسه‌ر و ڕوناکبیر.
ئه‌نوه‌ر حسێن بازگر، سـکرتێری لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان.
ڕێبین هه‌ردی ده‌ڵێت ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌موومانی سه‌رسام کرد، وه پـێمان وابوو ئه‌و لیژنه‌یه ده‌سـتپـێشـخه‌ری بکات له ئیدانه‌کردن و گوشـارخسـتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م ڕه‌وشه نائاسایـیهی پـڕ له سه‌رکوتکردنه بهێنێت، که‌چی به پـێچه‌وانه‌وه ئیدانه‌ی ڕاپـۆرتێـک ده‌کات که سه‌رله‌به‌ری ڕاسته و هه‌موومان به چاوی خۆمان دیومانه. ده‌شڵێت ئه‌و لیژنه‌یه له ڕاپـۆرتی سـاڵانی ڕابردوو زۆر شتی باشی تێدا بووه و دانی به‌و پـێشـێـلکاریانه ده‌هێنا که له کوردسـتاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌م سـاته وه‌خته‌دا که سه‌رکوتکردن گه‌یشـتۆته ڕاده‌ی زۆر ناشرین و توند و نایاسایی، ئه‌وان به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کرا ده‌ڵێن ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕاست نین، ئه‌مه‌ش بێ گومان هه‌موومانی سه‌رسام کردووه.
ئه‌نوه‌ر حسێن سـکرتێری لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت کاک ڕێبین بۆ خۆی شـایه‌تی دا که لیژنه‌که‌مان له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند هه‌وڵی ڕژدی داوه بۆ داکۆکی له ڕۆژنامه‌نووسان و به تایبه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له دوای ڕووداوه‌کانی 17 ی مانگی دووه‌وه دراون، له‌وانه له دوو ڕاگه‌یاندندا باس له نزیکه‌ی 160 پـێشـێـلکاری کراوه که له 17 ی مانگی دوو هه‌تا 28 ی مانگی سێ ڕوویانداوه و له 80% ی ئه‌وانه بوون که له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشـه‌وه به‌رامبه‌ر میدیای ئۆپـۆزسیۆن و ئه‌هلی کراون. ده‌شڵێت ڕه‌خنه‌کانی ئێمه له Human Rights Watch له‌سه‌ر ئه‌وه نیـیه که پـێشـێلـکاری له هه‌رێمی کوردسـتان نه‌بووه، به‌ڵـکو دوو ڕه‌خنه‌ی ڕژدمان له ڕێـکخراوه‌که هه‌بووه، وه ئێمه پـێشـمان وایه هیچ ڕێـکخراوێـک و لایه‌نێـک به پـیرۆز نازانین که تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گرین، وه ئه‌مه‌ش مانای ڕه‌خنه‌گرتن نیـیه له‌و ڕێـکخراوه به قازانجی ده‌سه‌ڵات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک لیژنه‌ی داکۆکی خۆمان به به‌شێـک له ده‌سه‌ڵات نازانین، به‌ڵام خۆمان به به‌شێـک له‌و ئه‌زموونه ده‌زانین.
ئه‌نوه‌ر حسێن پاشـان ده‌ڵێت:
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی Human Rights Watch ناوی ده‌بات به ڕێزگرتنی حکومه‌ت بۆ مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین زیاتر نیـیه له حکومه‌ته‌که‌ی پـێشـوو، ئه‌مه به ڕاستی زیاده ڕهویـیهکه ده‌کرێت که له کاتێـکدا 1200 که‌ناڵی میدیا له هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌یه و ئازادی هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌یه و کاک ڕێبین خۆشی ده‌زانێت و خۆی چه‌ند وه‌خته شت ده‌نووسێت له‌و که‌ناڵانه‌ی که ئه‌و پـشـتیوانی بووه، وه ئێمه پـێمان وابووه ئه‌و که‌ناڵانه و به تایبه‌تی میدیای ئه‌هلی جێـگای شـانازیـیه بۆ هه‌رێمی کوردسـتان.
دووه‌م به‌شێـک له‌و زانیاریانه‌ی که له ڕاپـۆرته‌که‌دا هه‌یه ڕاست نیـیه، بۆ نمونه باس ده‌کرێت که دوو ڕۆژنامه‌نووسیان بینیوه که نهیانویسـتووه ناوی خۆیان بڵێن هه‌وڵی ڕفاندنیان دراوه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال هه‌وڵیان داوه سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نووسان تۆمار بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و به‌شه‌ی له ڕاپـۆرته‌که‌ی Human Rights Watch دا هاتووه که ده‌ڵێت کرداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی داوای چاکسـازی ده‌که‌ن هیچ جیاوازی نیـیه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پـێشـوو، ڕێبین هه‌ردی ده‌ڵێت به‌ڵی ڕاسته هیچ جیاوازیـیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌کانی پـێشـوودا نیـیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان نیـیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن ڕه‌فتاری به‌عسیانه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا ڕوویدا ته‌واو بۆی ده‌رخستین ئێمه له به‌رده‌م دهسهڵاتێـکداین به ئاسانی ده‌بێته‌وه به به‌عس و ئه‌گه‌ر ناتوانێت بیکات ئه‌وه شـتێـکی تره، چونکه له کوردسـتاندا هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه و ناتوانن سه‌رکوتی هه‌مووی بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 28:49 خوله‌كه.