سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵلا گویل له میانه‌ی لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆشداری به حکومه‌تی سوریا داوه که پارتی کرێکارانی کوردستان "په‌که‌که" له دژی وڵاته‌که‌ی به‌کار نه‌هێنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ندیک له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی جهیانی ڕاپۆرتی ئه‌وه‌یان داوه که سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ره‌قه‌ی کورد له دژی تورکیا به‌کار ده‌هێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نیازه خودموختاری به کورده‌کانی سویا بدات. ئه‌مانه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به سوریا و تورکیا بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌ن که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ دکتۆر محمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاق و دکتۆر جه‌بار قادر مێژووناس و شاره‌زای کارباری سیاسی تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازی داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 16:32 خوله‌که.