كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرۆژه بڕیارێكی سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران په‌سه‌ند كرد و تیایدا ئیدانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دان و به‌ردبارانكردنی زیندانیانی كرد و حكومه‌تی تارانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان به‌كارده‌هێنێت و ئازادی راده‌ربڕین پێشێل ده‌كات و سه‌رانی ئوپۆزسیۆن و رۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌ران به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیر ده‌كات.
پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران، هاوكاته له‌گه‌ڵ فراوانتربوونی سزا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر ئێران، كه به ڕای هێندێ چاو‌دێر دۆسێیه‌كانی ناوخۆ و مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆن، دابڕاو نیـیه له دۆسێی ئه‌تۆمی و رۆڵی ئه‌و وڵاته له په‌ره‌پێدانی ململانێكاندا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی فشاره‌كانی خۆی زیاتر بكات.
هاوکارمان شایان پاشا ڕه‌وشی مافه‌کانی مروڤ له ئێرانی به ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی مێزگردێـک هه‌ڵبژارد له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌رو لێکوڵه‌ر له سوید و ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شێخی له ئه‌لمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:22 خوله‌كه.