به‌شی ئاسایشی موسکۆ ده‌ڵێت 10 که‌سی گرتووه که ده‌یانه‌ویست خۆیان بۆ هێرشه‌کانی تێرۆرستی له موسکۆ و سنت پێترسبوڕگ ئاماده بکه‌ن ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعش هه‌بوو.
لیدوانی به‌شی ئاسایشی فێدڕاڵ شه‌مه له لایه‌ن ئاژانسه‌کانی په‌یامنێری رووسیا ڕاپۆرت کرا.
به‌شی ئاسایش، ناسراو به ئێف ئێس بی، گوتی ئه‌وانه گیراوان خه‌ڵکی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ندین؛ ئاسایش ڕوونی نه‌کرده‌وه به‌ڵام گوتی گیراوه‌کان له په‌یوه‌ندی هاوکاری له گه‌ڵ کۆماره‌کانی پێشووی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت قیرقیزستان و تاجیکستان بووه.
به‌شی ئاسایشی ڕووسیا گوتی بۆمبی ده‌ست ساز و چه‌ک له ئه‌و گرتنانه‌ی ڕۆژی شه‌مه ده‌ستیان به سه‌ر دا گیراوه و گومان‌لێکراوان دانیان پێداهێناوه که په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ داعش هه‌بووه.