Accessibility links

سەرۆکی بێلاڕووس گرەنتی لە ڕووسیا دەوێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی


دەزگای ڕاگەیاندنی بێڵتای بێلاڕووس بڵاویکردەوە سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ بە وەزیری بەرگری ڕووسیای وتووە گرەنتی لە مۆسکۆ دەوێت لەسەر ئەوەی ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بێلاڕووس، ڕووسیا بەرگری لێبکات.

بێڵتا وتی لوکاشینکۆ لە ماوەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شویگۆدا لە مینسکی پایتەخت داوای ئەو گرەنتییەی کردووە.

دەزگاکە لە زاری لوکاشینکۆوە بڵاویکردەوە لوکاشینکۆ پێشتر لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا باسی لەو بابەتە کردووە، ئاماژەی بەوەدا پوتن هاوڕا بووە لەگەڵیدا کە ئەو جۆرە گرەنتییە ئاسایشییانە پێویستن و دەبێت بە فەڕمی بکرێن.

لوکاشینکۆ وتی " بە گشتی، لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ پوتن لەسەر ئەوەی لە حاڵەتێکدا ئەگەر دوژمنکاری دژی بێلاڕووس ئەنجام بدرێت، فیدراسیۆنی ڕووسیا وەکو خاکی خۆی بەرگری لە بێلاڕووس دەکات. ئەمە ئەو جۆرە گرەنتییە ئاسایشییانەیە کە ئێمە پێویستمانە."

بێلاڕووس کە لە ئێستادا هێزەکانی ڕووسیای تێدایە، یارمەتی مۆسکۆیدا ڕووسیا هێزەکانی لە خاکی بێلاڕووسەوە ڕەوانەی ناو ئۆکرانیا بکات و دەست بکات بە داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG