Accessibility links

رووسیا و چین به‌ربه‌ستی درێژه‌پێدان به‌ ناردنی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی سوریا ده‌که‌ن


ڕووسیا و چین هه‌ویستیان به‌ مه‌رجێک په‌سندی به‌رنووسه‌که‌ بکه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ دوو شوێنی تورکیا ڕا یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌ مه‌ده‌نێکانی سوریا بگات.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز، به‌رنووسی بڕیارێک له‌ لایه‌ن بلژیک، کوویه‌ت و ئاڵمانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشکه‌ش کرا بۆ ئه‌وه‌ی 12 مانگی تر یارمه‌تییه‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌ دوو شوێن له‌ تورکیا و شوێنێک له‌ عێڕاق ڕا یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی درێژه‌ پێبده‌ن. به‌ڵام رووسیا و چین مافی ده‌نگپێنه‌دانی خۆیان (ڤیتۆ) به‌ کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌ دوو وڵات ڕا بۆ ملیۆنها مه‌ده‌نی سوری نه‌چێت.

13 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی ئه‌رێیان به‌ به‌رنووسه‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنووسێک له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سند بکرێت ده‌بێت لانی که‌م نۆ ده‌نگ پشتیوانی لێبکات، به‌ڵام به‌ ئه‌و مه‌رجه‌ش حکومه‌ته‌کانی رووسیا، چین، ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا یان فه‌ڕانسه‌ هه‌وڵ نه‌ده‌ن که‌ به‌ربه‌ستی به‌رنووسه‌که‌ بکه‌ن.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کێلی کره‌فت به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گوت که‌ ده‌نگ نه‌دانی ڕووسیا و چین بۆ ئه‌و جێگای سه‌رسووڕمانه،‌ له‌ دمێکدا سه‌رئه‌نجامه‌کانی "کاره‌ساتبار" ده‌بێت. ئه‌و به‌رهه‌ڵستی رووسیا و چینی وه‌ک "که‌مترخه‌م، نابه‌رپرسیار و دزێو" وه‌سف کرد."

پاشان ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌نگی له‌ سه‌ر به‌رنووسی رووسیا دا که په‌سندی ده‌کرد له‌ دوو شوێن له‌ تورکیا ڕا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ یارمه‌تی بۆ سوریا ڕه‌وانه‌ بکرێت، به‌لام ئه‌و به‌رنووسه‌ سه‌رنه‌که‌وت و ته‌نیا پێنج ده‌نگ پشتیوانیان لێکرد، شه‌ش که‌س په‌سندیان نه‌کرد و چواریش له‌ ده‌نگ دانه‌که‌دا به‌شداریان نه‌کرد.

باڵیۆزی رووسیا بۆ یو ئێن ڤاسلی نێبێنزیا به‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی گوت، "ئه‌مڕۆ کێ براوه‌یه‌؟ هیچ که‌س. کێ دۆڕاندی؟ خه‌ڵکی سوریا."

ئه‌و گوتبووی که‌ دۆخی مرۆڤایه‌تی له‌ سوریه‌ زۆر باشتر بووه‌ و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌که‌ له‌ ئه‌و گۆڕانه‌ تێبگات.

ئه‌و گوتی، "هه‌وڵ مه‌ده‌ن تاوانه‌که‌ی بخه‌نه‌ سه‌ر ئێمه‌."

جێگری به‌شی مرۆڤایه‌تی یوئێن ئورسالا موولر پێنجشه‌مه‌ هوشداری به‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌ دابوو که‌ نه‌بوونی کرداره‌کانی سه‌ر سنور مانای ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ یارمه‌تی به‌ ملیونها مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌گرین.

ئه‌و گوتی، "ئه‌وش ده‌بێته‌ هۆی چوونه‌سه‌ری خێرایی برسیه‌تی و نه‌خۆشی، مه‌رگ، ئازارکێشان و ئاواره‌یی زیاتری سه‌ر سنوور بۆ خه‌ڵکێکی بێ ده‌ره‌تان که‌ هه‌ر پێشتر له‌ ئاکامی نۆ ساڵ شه‌ڕ تووشی ئازارێکی زۆر هاتوون."

له‌ وه‌تا 2014ه‌وه‌ یو ئێن و ڕێکخراوه‌کانی یارمه‌تیده‌ر له‌ چوار شوێنڕا ساڵانه‌ له‌ ڕیگای تورکیا، عێڕاق و ئوردن یارمه‌تیان بۆ سوریا ناردووه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ په‌سند کراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ رووسیا سازش بکه‌ن، خاڵی په‌ڕێنه‌وه‌ی ئوردن له‌ لایه‌ن بلژیک، کوویه‌ت و ئاڵمان له‌ به‌رنووسه‌که‌یان ده‌رهاویشترا. ئه‌و بڕیاره‌ی ئێستا که‌ له‌ چوار شوێن بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گرن 10ی مانگی 1ی 2020 به‌ کۆتایی دێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێشتاش ده‌توانێت به‌ ڕێککه‌وتنێک بگات، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک دیپڵۆمات ئاگایی ده‌ده‌ن که‌ ئه‌وه‌ ئێستا کارێکی سه‌خته‌.

له‌ وه‌تا سه‌رکوتی خه‌ڵکی سوریا له‌ لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌، ڕووسیا 14 جاران مافی ڤێتۆی بۆ بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ سه‌ر سوریا به‌ کارهێناوه‌.

XS
SM
MD
LG