Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا تاکتیکی خۆی گۆڕیوە بۆ بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی


وێرانبوونی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە ماریوپۆڵ
وێرانبوونی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە ماریوپۆڵ

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا دوای ئەوەی پێشڕەوییەکانی لە ئۆکرانیا خاو بوونەتەوە تاکتیکی خۆی گۆڕیوە بۆ بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی.

ئۆکرانیا ڕووسیای بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی تاوانبار کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان ڕووسیا بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی منداڵانی کردووە لە شاری ماریوپۆڵ، لەلای خۆیەوە مۆسکۆ ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە و بە " هەواڵی ساختە " ناودێریکرد. هەروەها ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

جێگری نوێنەری ڕووسیا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دمیتری پۆلیانسکی وتی ڕووسیا لە 7 ی مانگی سێدا هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی نەخۆشخانەکە بووە بە بنکەیەکی سەربازیی کە لەوێوە ئۆکرانییەکان تەقەیان کردووە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی ئۆکرانیا هێزی تەواوی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ گرتنی کیێڤی پایتەخت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG