Accessibility links

کرێملن دەڵێت پوتن لە ڕێی تەلەفونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێراندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە


ڕۆژی دووشەممە کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە ڕێی پەیوەندییە تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیاندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە.

وتی " سەنگەکە لەسەر پەرەسەندنی دۆخەکە بووە لە کۆماری عەرەبی سوریادا."

وتیشی " هەردوولا پشتیوانی بێ مەرجی خۆیان دەربریوە بۆ کارەکانی بەرپرسانی ڕەوای سوریا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی دەستوور و سەقامگیری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ دەوڵەتی سوریا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG