Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە 3 هاووڵاتی مەدەنی ئۆکرانی لە خێرسۆن کوژراون


بەرپرسانی هەرێمەکانی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە لە خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا سێ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، کەسێکی دیکەش لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆن ئۆلیکساندەر پپرۆکودین وتی بەهۆی بۆردومانێکی ڕووسیاوە دژی شاری خێرسۆن سێ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە، ژنێکی بە تەمەنیش بریندار بووە.

پرۆکودین بە کەناڵی ئۆکرانیای وت " ئەمڕۆ داگیرکەرە ڕووسییەکان جارێکی دیکە لە خێرسۆنییان دایەوە. لەسەر شەقامی میکۆلایجسکی لە نزیک پاشماوەی دوکانێک گولە هاوەنێک سێ کەسی کوشتووە." وتیشی ئوتومبێلێک و چەندین پاس و موڵکێکی بازرگانیش زیانییان بەرکەوتووە.

لە مانگی هەشتدا ئۆکرانیا دوای هەشت مانگ لە داگیرکردنی خێرسۆن لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە، شارەکەی کۆنتڕۆڵ کردەوە. لە ئێستادا ناوچەکە بەردەوام لە ژێر بۆردومانی هێزەکانی ڕووسیادایە کە لەوبەری ڕووباری دنیپرۆوە جێگیر بوون.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆ پاڤلۆ کیریلینکۆ وتی دوابەدوای بۆردومانەکانی ڕووسیا کەسێک کوژراوە و لانیکەم سێ هاوڵاتی مەدەنی دیکە لە شاری کۆستیانتینیڤکا بریندار بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG