Accessibility links

لاڤرۆڤ دەڵێت ڕووسیا " تا کۆتایی " بەردەوام دەبێت لە شەڕی ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی پێی وایە هەندێک لە ڕابەرە بیانییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕکردن دژی ڕووسیا و مۆسکۆش " تاوەکو کۆتایی " بەردەوام دەبێت لە ئەرکە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا.

لاڤرۆڤ وتیشی ڕووسیا هیچ بیری لە جەنگی ناوەکی نەکردۆتەوە.

وتیشی گومانی نیە لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئۆکرانیا، بەڵام وتی گفتوگۆکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبێت لە ڕێزگرتنی هاوبەشەوە سەرچاوە بگرێت، هەروەها هاوپەیمانێتی ناتۆشی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پاراستنی باڵادەستی خۆی، وتیشی لەگەڵ ئەوەدا کە ڕووسیا نیازی باشی هەیە، بەڵام ڕێگە نەدات هیچ کەسێک بەرژەوەندییەکانی بخاتە مەترسییەوە.

وتی مۆسکۆ ڕێگە بە ئۆکرانیا نادات پەرە بە ژێرخانێک بدات کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ڕووسیا.

ئاماژەشی بەوەدا مۆسکۆ " هەڕەشەی سەربازیی لە ئۆکرانیاوە بۆ سەر ڕووسیا " قبوڵ ناکات.

لاڤرۆڤ وتی " بیرکردنەوە لە جەنگی ناوەکی بە بەردەوامی لە مێشکی سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوادایە نەک مێشکی ڕووسییەکان. دڵنیاتان دەکەمەوە ڕێگە بە هیچ کارێکی وروژێنەر نادەین کە ببێتە هۆی ئەوەی هاوسەنگیمان تێک بدات."

وتیشی ڕووسیا هەستی بەوە نەکردووە لەڕووی سیاسییەوە گۆشەگیر بووبێت، لەسەر ئەوەش کە ژیانی ئۆکرانییەکان چۆن دەبێت، ئەوە تەنها پەیوەستە بە خەڵکی ئۆکرانیاوە.

بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕووسیایان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بۆردومانکردنی ناوچەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەڵام لاڤرۆڤ وتی هێزەکانی ڕووسیا فەرمانی توندییان پێیە کە چەکی زۆر ورد بەکاربهێنن بۆ لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیا.

بەبێ دەرخستنی هیچ بەڵگەیەک، لاڤرۆڤ بەڕیتانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بونیادنانی بنکەی سەربازیی لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG