Accessibility links

کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا: تا کۆتایی شەڕەکە و سەرکەوتنتان، پشتیوانیتان لێدەکەین


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باکوور و ڕووسیا جەختییان لە پابەندبوونی وڵاتەکانییان کردووەتەوە بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەوە کە لە مانگی شەشدا سەرۆکەکانی دوو وڵاتەکە ڕێککەوتبوون لەسەرییان.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چۆ سۆن هوی و هاوتا ڕووسیاییەکەی سێرگێی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تا سەرکەوتنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکات.

پێشتر کۆریای باشوور و ئەمەریکا و ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەدابوو کە کۆریای باکوور هێزی ناردووە بۆ ڕووسیا، ناتۆش بە هەمان شێوە ئەوەی پشتڕاست کردەوە و وتی یەکەکانی سوپای کۆریای باکوور ڕەوانەی هەرێمی کورسکی ڕووسیا کراون کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیا.

لە مانگی شەشدا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی دوو وڵاتەکە یارمەتی سەربازیی و یارمەتی دیکە بۆ یەکتری دابین بکەن ئەگەر هەر کامێکییان هێرش بکرێتە سەری، ئەمەش لە چوارچێوەی پەیماننامەی ستراتیژیی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG