Accessibility links

پوتن دەڵێت سەرۆکی چین سەردانی ڕووسیا دەکات


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی سەرۆکی چین شی جینپینگ سەردانی ڕووسیا دەکات، وتیشی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە گەیشتوونەتە " ئاستێکی نوێوە "، ئەمەش لە نێوەندی نیگەرانییەکانی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی چین پشتیوانیی ماددی لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا بکات لە ئۆکرانیا.

هاوکات پوتن لە کرێملن پێشوازی لە دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی کرد و پێی وت بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە باشتر بوون وەک لەوەی پێشبینی کراوە و بەمزووانە دەگاتە 200 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، لە ساڵی 2022 دا بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە گەیشتە 185 ملیار دۆلار.

پوتن بە وانگی وت " چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی کۆماری گەلی چین دەکەین بۆ ڕووسیا، لەسەر ئەمە ڕێککەوتووین."

پوتن وتی " هەموو شتەکان بەرەوپێشەوە دەڕۆن و گەشە دەکەن. گەیشتووینەتە ئاستی نوێیەوە."

لەلای خۆیەوە وانگ بە پوتنی وت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بەرگەی فشارەکانی دۆخە ناجێگیرە نێودەوڵەتییەکەی گرتووە و قەیرانەکان چەند دەرفەتێکی دیاریکراوییان دروست کردووە.

وانگ وتی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و چین دژی هیچ لایەنێکی سێیەم نین، بەڵام بە هەمان شێوە " ناچێتە ژێر فشاری لایەنی سێیەمەوە."

وانگ بە پوتنی وت " پێکەوە پشتیوانی لە فرە جەمسەری و بە دیموکراسیکردن دەکەین لە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەمەش بە تەواوەتی لەگەڵ ئاڕاستەی کات و مێژوودا دەگونجێت، هەروەها لەگەڵ بەرژەوەندی زۆربەی وڵاتاندا دەگونجێت."

پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگدا کۆبۆوە و ڕێککەوتنی هاوبەشییەکی " بێسنوورییان " واژۆ کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG