Accessibility links

ئەنادۆڵو: مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەکەی تورکیا، سوریا، ڕووسیا و ئێران دەکات


دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵوی تورکیا بڵاویکردەوە وەزیری بەرگری ڕووسیا دەڵێت بە نیازە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزیرانی بەرگری سوریا و ڕووسیا و ئێراندا لە مۆسکۆ کۆببێتەوە، ئەمەش لە نێوەندی هەوڵەکاندا بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق.

ئەنادۆڵو لە زاری وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکارەوە بڵاویکردەوە سەرۆکی هەواڵگری هەریەک لەو وڵاتانەش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن لە مۆسکۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG