Accessibility links

رووسیا مەشقێکی گەورەی سەربازی بەڕیوەدەبات


لە سەر و بەندی هێرشی هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بۆ داگیرکردنەوەی ئەدلێب، واتا تەنیا شوێنێک لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ژیر دەستی سەرهەڵداوان دایە، ڕووسیا ڕایگەیاندوە شەمە مەشقێکی گەورەی سەربازی هێزەکانی دەریایی و ئاسمانی لە ئاوەکانی مەدیترانە و نزیک کەنارەکانی سوریا بەڕێوەدەبات.

بڕیارە بەشەکانی دەریای ڕەش، دەریای باڵتێک و خەزەر و هەروەها دەریای باکوور شوێنێکی ئەم مەشقە بن و ٢٠ ژێردەریایی و ٣٤ فڕۆکەی سەربازیش تێیدا بەشدار دەبن.

سپای رووسیا شوێنی بەڕێوەبردنی ئەم نمایشەی لە ئاوەکانی مەدیتڕانە بۆ کەشتی ڕانی و فڕۆکەوانی بە پارێزراو دەزانێت.

هاوکات، سپای سوریا سەرقاڵی ئامادەکردنی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر ئەدلێبە. لە ئەدلێب نزیکەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دەژین کە نێوەیان خەڵکی وڵات و ئەو سەرهەڵداوانەن کە پەنایان بۆ ئەم ناوچەیە هێناوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا دەلێت هێرش بۆ سەر ئەدلێب کاریگەری زۆری لە سەر ژیانی خەڵک لە ئەو ناوچەیەدا دەبێت و توفانێکی مەترسیدار بە ڕێوەیە.

XS
SM
MD
LG