Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت دڵخۆش نییە بەوەی تورکیا چەک دەدات بە ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ بە ڕۆژنامەی حوڕیەتی وت ڕووسیا " توشی سەرسوڕمان " بووە بەوەی تورکیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە ڕووی چەکەوە لە کاتێکدا کە هەوڵدەدات ڕۆڵی نێوەندگر ببینێت لە جەنگەکەی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

لاڤرۆڤ لە چاوپێککەوتنێکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە دەڵێت " چەکەکانی تورکیا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیاوە بەکاردەهێندرێن بۆ کوشتنی سەربازان و هاووڵاتیانی مەدەنی ڕووسیایی."

وتیشی " ئەم دۆخە تەنها توشی سەرسوڕمانت دەکات، بەوەی کە حکومەتی تورکیا دەڵێت ئامادەیە بۆ نێوەندگری."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG