Accessibility links

کرێملن دەڵێت شکستهێنانی ڕێککەوتنەکانی مینسک بووە هۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

دەزگا هەواڵییەکانی ڕووسیا لە زاری وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤەوە بڵاوییان کردەوە ڕووسیا بەهۆی نیگەرانییەکانیەوە سەبارەت بە پشتگوێ خستنی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی نێوان کیێڤ و جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە ڕووسیا پشتیوانییان دەکات " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " لە ئۆکرانیا دەستپێکرد.

ڕێککەوتنەکانی میسنک لە ساڵانی 2014 و 2015 دا بە نێوەندگری فەڕەنسا و ڕووسیا و ئەڵمانیا لە نێوان کیێڤ و هێزەکانی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا واژۆ کران کە لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، ڕێککەوتنەکان ئاگربەست و چاکسازی دەستوورییان لە خۆیان دەگرت.

ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکترییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ڕووسیا لەوە تێگەیشتووە کە لەسەر ڕێککەوتنەکانی مینسک " هەڵخەڵەتێندراوە "، پێسکۆڤ وتی " بە تێپەڕبوونی کات، بێگومان، ڕوون و ئاشکرا بوو."

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی لە زاری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە " هەروەها سەرۆک پوتن و نوێنەرانی دیکەش هەر ئەمەیان دەوتەوە. بەڵام هەموو ئەمانە لەلایەن بەشداربووانی دیکەی گفتوگۆکانەوە پشتگوێ خران."

وتیشی " ئەمە هەمووی بە دیاریکراوی بوونە هۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە."

ڕۆژی هەینی پوتن سەبارەت بە لێدوانەکەی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ پرسیاری لێکرا کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری زایتدا وتبووی ڕێککەوتنەکانی ساڵی 2014 دا " هەوڵێک بوون بۆ پێدانی کات بە ئۆکرانیا "، ئۆکرانیاش کاتەکەی بەکارهێنا بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر بەرگری لە خۆی بکات.

جێی ئاماژەیە مێرکڵ یەکێک بووە لە پشتیوانیکاران لە ڕێککەوتنەکانی مینسک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG