Accessibility links

کرێملن: ڕووسیا ڕووبەڕووی جێگیرکردنی مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا دەبێتەوە


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ دەڵێت وڵاتانی ئەوروپا خۆیان دەخەنە مەترسییەوە ئەگەر ڕازی ببن بە جێگیرکردنی مووشەکە مەودا دوورەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکانییان.

کاتێک پاڤێل زاروبینی ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ڕووسیا پرسیاری کرد سەبارەت بە ئەگەری ڕەوانەکردنی مووشەکی دەنگبڕ لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەوروپا، پێسکۆڤ وتی " توانای تەواومان هەیە بۆ ڕێگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مووشەکانە. بەڵام پایتەختەکانی ئەم وڵاتانەی ئەوروپا دەکرێت ببنە قوربانی."

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە بە درێژایی جەنگی سارد مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕوویان لە ڕووسیا بووە و موشەکەکانی ڕووسیاش لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نەبوون و ئەوەش وادەکات وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا ببنە قوربانی سەرەکی لە هەر ململانێیەکدا.

ڕۆژی پێنجشەممەی ،ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ستایشی پلانی ئەمەریکای کرد بۆ جێگیرکردنی مووشەکی دوور مەودا لە وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، ئەم بابەتە بە تەواوی لەگەڵ ستراتیژییەکانی ئەڵمانیادا یەکدەگرێتەوە.

بەرلین و واشنتن ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئەمەریکا لە ساڵی 2026 دەست بە جێگیرکردنی چەکی دوور مەودا لە ئەڵمانیا دەکات بۆ نیشاندانی پابەندبوونی خۆی بە ناتۆ و بەرگری لە ئەوروپا.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG