Accessibility links

هاوپەیمانێکی پوتن دەڵێت ئەمەریکا هەوڵ دەدات ڕووسیا لەناوببات


دمیتری مێدڤیدێڤ
دمیتری مێدڤیدێڤ

یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕۆژی چوارشەممە وتی ئامانجی ئەمەریکا سوکایەتیکردن و دابەشکردن و لە کۆتاییدا لەناوبردنی ڕووسیایە، هەروەها بەڵێنیدا هەرگیز ڕێگە نەدات ئەوە ڕووبدات.

دمیتری مێدڤیدێڤ کە لە ساڵی 2008 ەوە بۆ ساڵی 2012 وەکو سەرۆک خزمەتی کردووە و ئێستا جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە، وتی ئەو جۆرە پلانە ئەگەر جێبەجێ بکرێن ئەوا ئەنجامێکی کارەساتی بۆ جیهان دەبێت.

وتی " ڕووسیا هەرگیز ڕێگە بەو جۆرە پەرەسەندنانە نادات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG