شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌فریقای باشور یه‌که‌م جار سه‌رکه‌وتوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات ببێته یه‌که‌م وڵاتی ئه‌فریقی که میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێ بێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سکات باب له ڕاپۆرتێک دا ده‌نووسێت:
یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری دوای سه‌رده‌می جیاوازی ڕه‌گه‌زی له ئه‌فریقا، نێلسون ماندێلا به سه‌ختی ره‌که‌به‌رایه‌تی بۆ ئه‌و یاریه‌ی جامی جیهانی به نرخه کرد چونکه ئه‌و دوای ده‌یان ساڵ جیاوازی ره‌گه‌زی و کێشه وه‌ک رێگایه‌کی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی زیاتر دیت.
سه‌رۆکی کومیته‌ی ڕێکخستنی ئه‌فریقای باشور، ده‌نی جوردان، یاری زانی پێشوو، چالاکی دژی ئاپارتاید له سه‌ره‌تاوه له‌وێ بوو.
جوردان و کاربه‌ده‌ستانی تر له‌ماوه‌ی جامی جیهانی 1994 له ئه‌مریکا یه‌کتریان دیت و بڕیاریان دا هه‌وڵ بۆ میوانداری‌کردنی جامی جیهانی له ساڵی 2006 دا بده‌ن.
دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵ بو میوانداری خۆلی یاری 2010 ، حکومه‌تی ئه‌فریقای باشور ده‌ستی به هه‌وڵێکی به‌رفراوان بۆ بنیاتنانی به‌شی خزمه‌تگوزاری پێویستی یانه‌که کرد.
ئه‌و وڵاته میلیاره‌ها دۆلاری له یانه‌کانی وه‌رزشی، به‌شی گوازتنه‌وه ، ئاسایش و پیوه‌ندیـیه‌کان ته‌رخان کرد.
به‌ڵام له‌م رێگایه دا، ڕێکخه‌ران به‌رده‌وام ڕووبه‌روی ئه‌و که‌سانه بوون که گومانیان سه‌باره‌ت به توانایی ڕێکخستنی خولی یاریه‌که و ته‌واوکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی هات‌وچۆی یانه‌کانی وه‌رزشی له کاتی خۆیدا و دابینکردنی ئاسایشی گونجاو بۆ هه‌زاران له پشتیوانانی بیانی هه‌بوو.
به‌ڵام وه‌ک بلاتر له‌ماوه‌ی یاری تیمه‌که له شاری که‌یپ تاون شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر، گوتی هه‌میشه بڕوایان هه‌ر به‌هیز بوو.
ئه‌و بیره‌ی به ئامانج گه‌یشتن له نێو خه‌ڵکێکدا ده‌هێڵێته‌وه ئه‌وانه‌ی قه‌د گومان و له‌رزۆکیان له باوه‌ڕیان دا نه‌دیت که ئه‌فریقا شایانی جێگایه‌ک له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا هه‌یه.