دوکتۆر سارن ئازه‌ر نه‌شته‌رگه‌ر و سه‌رۆکی کومه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له کانادا به هاوکاری پۆلێك له دوکتۆران و په‌ره‌ستاران له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جاران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه و یارمه‌تی ده‌رمانیان بو که‌سانی پێویست دابین کردووه. له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا ئه‌م ساڵ به تایبه‌تی تیشک یان خستۆته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی تر که وه‌به‌ر کیمیایی بارانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسین که‌وتن. دوکتۆر سارن ئازه‌ر وێڕای ئاماژه کردن به مانه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌کانی له‌ش جه‌ختیش ده‌خاته سه‌ر مه‌ترسی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌کانی سایکۆلۆژی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له کاره‌ساته‌که‌دا تووشی زیان بوونه.
به‌ڕێزی که له‌گه‌ڵ تیمێک له ئه‌م مانگانه‌ی دوایـیدا له سه‌ردانی کوردستانی عێراقدا گه‌ڕانه‌وه و مه‌به‌ستیانه له مانگی داهاتووشدا له‌گه‌ڵ دوکتۆرانی بیانی تر درێژه به دابینکردنی یارمه‌تی پزیشکی و ده‌رمانی بده‌ن. له ئه‌م پێوه‌ندیه‌دا ناوبراو بانگه‌وازی دوکتۆران بو پسپۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌تی کورد زمان ده‌کات که تێکه‌ڵ به تیمه‌که‌ی ئه‌وان بن و له‌م کرداره مرۆڤایهتیـیهدا یارمه‌تیده‌ر بن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18:36 خوله‌كه.