Accessibility links

سعودیە دەڵێت بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی


نوێنەری هەمیشەیی سعودیە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان عەبدوڵا موعەلیمی وتی سعودیە بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، ئەمە سەرەڕای بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناساندنی حوسییەکان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی.

تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامدانەوەیەکی فەڕمی لە سعودیەوە بڵاونەکراوەتەوە لەسەر ڕاگەیاندنەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناساندنی حوسییەکان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.

موعەلیمی بە کەناڵی شەرق نیوزی وت " سەرەڕای ئەوە ئێمە هێشتا وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ میلیشیا حوسییەکاندا دەکەین، هەروەها بە کردەوەی سەربازی وەڵامی هەر هەڕەشەیەکیان دەدەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG