Accessibility links

توێژینەوە: لەوانەیە وەرزش هاوشێوەی درەمان فشاری خوێن دابەزێنێت


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتێرز توێژەرەوان داتا و ئاماری نزیکەی 400 کەسیان کۆکردۆتەوە، لەسەر کاریگەری دەرمان لەسەر فشاری خوێن و لەهەمانکاتدا کاریگەری وەرزشکردن لەسەر دابەزینی فشاری خوێن. توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە دەرمان و وەرزشکردن هەردوو بەنزیکەی ڕێژەی 9 ملیمەتر پێوانەی جیوە فشاری بەرزیی خوێنی دابەزاندوە.

توێژەرەوان دەڵین، "پێدەچێت وەرزشکردن فشاری خوێن هاوشێوەی دەرمان دابەزێنێت".

هەروەها توێژەرەوان ئاماری 194 کەسیان هەڵبژاردوە، ئەوانەی دەرمانیان بۆ دابەزینی فشاری خۆێن بەکارهیناوە، لەلایەکی‌کەوە تاقیکردنەویشان لەسەر 197 کەس کردوەوە وەرزشیان کردوە بۆزانینی کاریگەری لەسەر دابەزینی فشاری خوێن.

دوای بەراوردکردنی هەموو ئامارەکان، توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە دەرمان کاریگەری زیاتری لەوەرزش هەیە لە دابەزینی فشاریخوێندا، بەتایبەتی لە ژمارەی بەرزیدا، کە فشاری خوێن لەسەر ناو دەماری خوێن دەردەخات لەکاتی تێپەربوونی خوێن تێیدا.

بەڵام توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە لای کەسانی فشاری خوێنیان بەرزە لەکاتێکدا ئاستی بەرزیی خوێنیان 140 یان زیاتر بوە، دەرکەوتوە وەرزش هەمان کاریگەری دەرمانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی فشار و بەڕێژەی 8.96 ملیمەتر جیوە فشاریان دابەرزیوە.

توێژەرەوان ئاماژەیان داوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەسانەی وەرزشیان کردوە، دەریخستوە هەموو جۆرە وەرزشێک تەنانەت پەیاسەکردن سوودی بۆیان هەبوە.

سەتەلایتی تایبەتی ناسا لە واڵاییدا دەچێتە ناوچەیەکی نوێ.

سەتەلایتی واڵایی ئاژانسی ناسا "نیوهەرایزن" کە لەدوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، چۆتە جیهانێکی نوێوە، تائێستا بە دوورترین چێگا دادەنرێت سەتەلایتی زەوەی پێی گەیشتبێ ، ناوچەکە بە بەستەڵەکی کۆمەڵەی خۆر دادەنرێت و ناو دەبرێت، لە دوریی 6 ملیار و 400 ملێۆن کیلۆمەترە.

تەنی واڵایی ناسراو بە " ئەڵتما ثۆل" Ultima Thule کە بە پانتایی پایتەختی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا "واشنتن" دەبێت، لەدەوری هیڵی "کایبەر"ی تاریک لە دووریی زیاتر لە 1 ملیار کیلۆمەتر لەهەسارەی "پلۆتۆ" دەسوڕێتەوە.

نزیکرترین خاڵ لەو بەردانەی لەواڵایی‌دا دەسوڕێتەوە کە ئەو سەتەلایتە ڕۆژی 1/1ی ساڵی 2019 دەیگاتێ، لە کاتژمێر 12:33 دەقیقەی دوای نیوە شەوی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا. تائەو کاتە هەموو شێک بە نادیاری دەمێنێتەوە.

ئالان ستێرن توێژەرەوەی سەرەکی لە پرۆژەی پەیمانگای ساوثوێت بۆ توێژینەوە لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، "ئەوسەتەلایتە دەمانباتەوە بۆ سەروەختی بەر لە 4 ملیار و 500 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ دروستبوونی لەدایکبوونی کۆمەڵەی خۆر".

کامیرای سەتەلایتی "نیوهرایزن" لەئێستادا ناوچەی "ئەلترا ثوڵ" بەپچووکی نیشاندەدات، تا زاناکان زیاتر لەشێوەی و پێکهاتەی تێبگەن، ئایا یەک پارچەیە یان لەچەند بەشێکی جیاواز پێکهاتوە.

کیلسی سینگەر، توێژەرەوەی بەشدار لە پەیمانگای "نیو هەرایزن" لە پەیمانگای "ساوث وێست" بۆ توێژینەوە گوتی "پێشتر لەمشێوەیەمان بەدی نەکردوە".

هەورەها گوتیشی "تەنها زیاتر لە ڕۆژێکمان ماوە شێوە تەواوەتیەکە ببینین".

گەشتنی زانیاری سەتەلایتەکە بەزەوی 6 کاتژمێر و 8 دەقیقەی پێدەچێت هەروەها ناردنی زانیاری بۆ کۆنترۆڵکردنی سەتەلایتەکە وەک گۆڕینی گۆشەی کامیرەکەی هەمان کاتی پێدەجێت. سەتەلایتەکە لە واڵایی‌دا بە خێرایی 51،500 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانە نزیکەی 1 ملیارێ و 600 ملێۆن کیلۆمەتر دووردەکەوێتەوە.

تیرۆسۆرەکان خشۆک بوون و پەریان زۆر نەرم بوە.

پشکنینی مایکرۆسکۆپی بۆماوە بردینیەکانی چین دەردەخات پەڕی تیرۆسۆرەکان و خشۆکەکانی توانای فڕینیان هەبوە و شانبەشانی دانیاسۆرەکان ژیاون وەک موو وابوە و لەسەرەتای درەوستبوونی پەڕدابوە.

ئەم دۆزینەوەیەی زاناکان باسی لێوە دەکەن کە باڵندەی ئێستا تەنها گیان لەبەر نەبوون و پەڕیان هەبوە، هەروەها ئەمە دەردەخات کە دەرکەوتنی ئەو جۆرە موە زۆر لە پێشتر بوە لەدەرکەوتنی پەر لەباڵندەکاندا ئەوەی لەسەردەمی دایناسۆرات ژیاون.

باڵندەکان پێویستیان بە پەڕ بۆ فڕین هەبوە ، بەڵام تیرۆسۆرەکان بەوشێوەیە نەبوو، توێژەروان دەڵێن پەڕی نەرم و کورت کە لەشێوەی موو بوە جەستەی داپۆشیون، بەڵام قەدی نەبوە بۆ فڕین پتەوبێت. لەوانەیە سوودی بۆ پاراستن لەسەرما و گەرما بووبێت وەک ئەوەی لای شیردارەکان.

باویۆ ژانگ لە زانکۆی نانجنگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری "نەیچەر ئیکۆنۆلۆجی ئاند ئیڤلووشن"دا پڵاوکراوەتەوە دەڵێت "ئەو پەڕە بۆ فڕین نەبوە، سەرەتایی بوە و ئاڵۆز نەبوە".

توێژەروان دەڵێن ئەو بۆماوە بەردینانە دەگەڕێتەوە بۆ 160 تا 165 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ سەردەمی جۆراسی بۆ 2 جۆری تیرۆسۆرات بچووک بە ناوی "ئەنورۆکاناثدس" Anurognathids لە باکووری ڕۆژئاوی چین دۆزراونەتەوە.

تیرۆسۆرەکان، جۆرێ گیان لەبەرن بڕبڕەی پشتیان هەبوە و شێوەی پەڕیان هەبوە، دوای ئەوان بە سەردەمێکی زۆر باڵندە و شەمشەمە کوێرە پەیدابوون. زاناکان لە سەدەی 19ەوە تیرۆسۆریان دۆزیوەتەوە بەڵام مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو لە چ خانەیەکدا دانرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:13 0:00

XS
SM
MD
LG