Accessibility links

توێژینەوە: هێڵی ڕەش و سپی گوێدرێژی کێوی مێش و مەگەز دوور دەخاتەوە


توێژەرەوان دەڵێن تاقیکردنەوەکان دەریخستوە، مێشی وڵاخ لەکاتی بوونی ئەو 2 ڕەنگەدا گرفتی دەبێت لەنیشتنەوە لەسەری، بەڵام لەسەر وڵاخی یەک ڕەنگ بەئاسانی دەنێشێتەوە.

واشنتن (ڕۆیتەرز) – زاناکان بەڵگەی نوێیان خستوەتە بەردەست بۆ وەڵامدانەوەی ئەوپرسیارەی لەمێژە دەکرێت، دەربارەی هۆکاری بوونی ڕەنگی ڕەش و سپی لەسەر جەستەی گوێدرێژی کێوی، دەرکەوتوە ئەو هێڵانە دەبنە هۆی سەرلێشێوانی مێشی وڵاخ ئەوەی خوێن دەمژێت و دەبێتە هۆی گواستەنەوەی نەخۆشی و لەناوچوونی ئەو گیانلەبەرانە.

لەیەکێک لەتاقیکردنەوەکاندا توێژەرەوان وڵاخەکانیان بەپۆشاکی هێڵدار داپۆشیوە و سەرنجیانداوە ژمارەی کەمتر مێش لەسەریان وەستاون بەراورد بەهەمان ئەووڵاخانە کاتێک تەنها بە یەک ڕەنگ داپۆشراون.

شارەزای زانستی ڕەفتار لە ژینگەدا (تیم کارۆ) لە زانکۆی کالیفۆرنیا – دافیس و بەرپرسی توێژینەوەکە ووتی "سەرنجماندا مێشی وڵاخ لە جەستەی گوێدرێژە کێویەکان و ئەسپەکان نزیک دەبێتەوە بەهەمان دوریی وڕێژە، بەڵام ناتوانن وەک پێویست خێرایی فڕینیان لە گوێدرێژە کێویە هێڵدارەکان بەشێوەیەکی گوونجاو کەمکەنەوە بۆ نیشتنەوە و لەئاکامدا خۆیان پێدا دەدان و نەیانتوانیوە لەسەریان بنیشنەوە، واتە تووشی گرفتی نیشتنەوە دەبوون.

پانیی و شێوی هێلەکانی سەر جەستەی گوێدرێژە کێویەکان هاوشێوەنین و لە هیچ کام لەو ئەژەڵانەدا وەک یەک نین.

توێژەرەوان گرتەی ڤیدێویان تۆمار کردوە مێشی وڵاخ هەوڵ ده‌دات لەسەر گوێدرێژە کێویە هێلدارەکان بنیشنەوە، هەروەها لەسەر ئەسپ لە گەوڕدا لە نۆرث سومرست لە ئینگلتەرا. هێڵەکان نەبۆتە هۆی دورکەوتنەوەی مێشەکان لە گوێدرێژە کێویەکان و بەهەمان ڕێژە لەهەردوو جۆری وڵاخ کۆبوونەتەوە، بەڵام مێشەکان بەڕێژەی کەمتر لە 25% گرفتیان هەبووە لە سەر گوێدرێژە کێویەکان بنیشنەوە.

مارتن هاو زانای زیندەوەر لە زانکۆی بریستۆل و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت "لەوانەیە هێڵەکان بەشێوەیەک بۆ چاوی میشەکان کەڕوونیی بینیان لەئاستێکی نزمدایە گرفتیان دروست کردبێت، کاتێک لەو هێڵانە نزیک دەبنەوە.

کەشتیەکی ئاسمانی ژاپۆن لەسەر کلکدارێک لەواڵایی‌دا دەنیشێتەوە.

تۆکیۆ (ڕۆیتەرز) – ئاژانسی واڵایی ژاپۆن ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ڕابردوو کەشتی واڵایی ( هایابۆسا2) لەسەر کلکداری ناسراو بە(ڕێۆجۆ) لە واڵایی‌دا نیشتوەتەوە، 300 ملێۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە، ئەرکی ئەم کەشتیە کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر درەستبوونی گەردوون.

کەشتیەکە لەسەر کلکداری (ڕێۆجۆ) نیشتۆتەوە کە تیرەکەی نزیکەی 900 مەترە. لەمانگی 10 ڕابردوودا بەهۆی گرفتی دەستنیشانکردنی خاڵێک بۆ نیشتنەوە هەوڵێکی نیشتنەوەی کەشتیکە لەسەر کلکدارە بەردینەکە ڕاگیرا.

ئاژانسی واڵایی ژاپۆن ووتی کەشتیەکە بۆ کۆکردنەوەی نموونەوە لەو بەردە ئامێرێکی تەقاندوە بۆ لێکردنەوەی پارچە، زاناکان بەهیوان کەشتیەکە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ زەوی شیکاری بۆ ئەو پارچانە بکرێت.

بەڕێوبەری پرۆژەکە (یۆشی سۆدا) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی "ڕەنگە دواخستنی دابەزینی کەشتیەکە لەسەر بەردەکە نیگەرانی لامان دروست کردبێت بەڵام لە4 مانگی ڕابردوودا بۆ بەدەستهێنای سەرکەوتنی بێ هەڵە لەپلانەکامان بەردەوامبووین.

ئەمە دووهەم کەشتیی واڵایی ژاپۆنە لە سەر کلکدار دەنیشێتەوە، لەدوای نیشتنەوەی کەشتی (هیابۆسا) لەسەر کلکداری (ئیتوکاوا) کە نزیک زەویە لەساڵی 2005دا. یەکەم کەشتیی خاکی ئەو بەردەی بۆ زەوی هێنایەوە هەرچەندە بڕێکی کەم بوو، وەک پێویست نەبوو.

باوەر دەکرێت کلکدارەکان لە سەروەختی سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر درەستبووبن. زاناکان دەڵێن لەوانەیە زیندەوەری بەشداربوون لە بوونی ژیان لەسەر زەویی لەکلکداری (ڕێۆجۆ)دا هەبێت.

بە پێی پلانی ئەو ئاژانسەی واڵایی بڕیارە کەشتی (هایابۆسا2) بۆ بەدەستهێنانی نووموونەی جیاواز جێگوڕکێ بکات و 3 جار لە بەردەکە بەرزبێتەوە و بنیشێتەوە.

کەشتیەکە لە مانگی 12ی ساڵی 2014دا بۆ واڵایی هەڵدرا و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتای ساڵی 2020دا بۆ زەوی بگەڕێتەوە.

یەکەم کەشتیی ئیسرائیل بۆ سەر مانگ لەفلۆریداوە بۆ ئاسمان نێردرا

کیپ کناڤراڵ (فلۆریدا) (ڕۆیتەرز) – لە فلۆریداوە مووشەکی (فالکۆن9)ی کۆمپانیای (سپەیس ئێکس) بەرەو ئاسمان هەڵدرا، بۆ گەیاندنی یەکەم ئۆتۆمۆبێلی ئیسرائیل دروستیکردوە بۆ دابەزین و گەڕان لەسەر مانگ لە ئەرکێکدا ئەگەر سەرکەوتوبێت وڵاتی ئیسرائیل دەبێتە 4هەم ووڵات دەگاتە سەر مانگ.

ڕۆژی هەینی ئۆتۆمۆبێلەکەی بێ سەرنشینە باناوی (بێرەشیت) بە مووشەکی (فالکۆن 9) لە بنکەی (کیپ‌ کەنەڤراڵەوە) کە هێزی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات بەرەو ئاسمان هەڵدرا.

ئۆتۆمۆبێلی (بێرەشیت) بەقەبارەی ئاماێری قاپ شتن دەبێت، یەکێکە لەو 3 باری مووشەکی (فالکۆن9) هەڵیگرتبوو. 2 بارەکەیدیکە بریتیە لە سەتەلایتێکی پەیوەندی ووڵاتی ئەندۆنیسیا و سەتەلایتێکی تاقیکردنەوەی هێزی ئاسمانی وڵاتەیکگرتوەکانی ئەمریکا.

دوای هەڵدانی فالکۆن9 بەچەند دەقیقەیەک بزوێنەری قۆناغی یەکه‌می مووشەکەکەی بریتیە لە 9 ماشێن جیابوەوە و بەرەو زەوی گەرایەوە و لەسەر پاپۆڕێک لەئۆقیانووسی ئەتلەسیدا بەرامبەر کەناری فلۆریدا بە ئاسانی نیشتەوە.

فالکۆن 9 دوای 34 دەقیقە لە هەڵدانی، گەشتە خوولگەی زەوی و 15 دەقیقە دواتر هەردوو سەتەلایتەکە لەخولگەدا بەڕەڵاکران.

بڕیارە (بێرەشیت) لە ناوەڕاستی مانگی 4دا دوای 2مانگ لە تێپەڕین بە واڵایی‌دا و بڕینی 6.5 ملێۆن کیلۆمەتر بگاتە سەر ڕووی ڕووناکی مانگ.

XS
SM
MD
LG