شاخێکی ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌کی بچووک له‌وانه‌یه کڕکانێکی دامرکاو بێت.
ئه‌م گڕکانه ناوی نراوه ئاهوونا مۆنس Ahuna Mons به‌ردی تواوه فڕێنادات، به‌ڵام سه‌هۆڵ و قورا و تواوه‌ی ناسراو به Cryovolcano فڕێده‌دات.
ئۆتافیانۆ ڕوویش له ئاژانسی ناسا NASA له ناوه‌ندی گۆردان بۆ فڕینی واڵای Goddard Space Flight Center ده‌ڵێت ئاهوونا مۆنس به‌ڵگه‌یه به‌بوونی جۆرێکی نائاسایی گڕکان، ئه‌وه‌ی له‌خوێ و ئاو قووڕاو پێکهاتوه، چالاک نه‌ماوه، تاڕاده‌یه‌ک پێده‌چێت له سه‌ره‌تای درووستبوونیدا بێت.
ناسا بوونی ئه‌م گڕکانه له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌کی بچووک به سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌زانێت، به‌هۆی پێکهاته‌که‌ی له خوێیاو قووڕا و به‌سته‌ڵه‌ک، له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی گڕکانه‌کان له‌به‌رد پێکدێن. ناسا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م گڕکانه له سه‌ته‌لایتی واڵایی Dawn به‌ده‌ست گه‌شتوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سابوونی دژی به‌کتریا قه‌ده‌غه‌ده‌کات.
به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆراکی و ده‌رمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا U.S. Food and Drug Administration ڕایگه‌یاندا 19 جۆر ده‌رمانی ماده‌ی کیمیاوی له خۆده‌گرێت قه‌ده‌غه‌کردوه و چیدی کۆمپانیاکان ناتوانن له کاڵای به‌کارهێنانی مرۆڤدا به‌کاری بێنن، له‌وانه جۆره‌کانی سابوونی ماده‌ی کیماوی ئه‌نتیبایه‌تیک له‌خۆده‌گرێت که له سابونی ئاسایی کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌کتریا.
به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که ئه‌و 19 ماده‌یه‌ی ده‌ستنیشانکردوه له‌وانه تریکلۆسان Triclosan که له‌سابوونی شلدا به‌کاردێت، هه‌روه‌ها تریکلۆکاربۆن Triclocarbon که له‌سابوونی ڕه‌قدا هه‌یه.
بهڕیوبهرایهتێکه ده‌ڵێت به‌کارهێنانی ئه‌و مادانه زیانی لاوه‌کی بۆ مرۆڤ هه‌یه.
هه‌فته‌ی ڕابردو له تۆڕی ئینته‌رنێدا هه‌واڵ بڵاو بوویه‌وه، زانایانی شه‌پۆله‌کانی ڕادێۆ له‌ڕووسیا سگنهڵیکی به‌هێزیان وه‌رگرتوه، بۆته مایه‌ی سه‌رسوورمان، له ئه‌ستێره‌یه‌کی هێشوویییهوه هاتوه نزیکه‌ی 94 ساڵی تیشکی دووره.
سگنهڵهکه له‌کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی ههرکوولیسهوه Hercules constellation هاتوه.
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هێزی سگنهڵهکه و شه‌پۆله‌کانی گوومانی هاتنی له شارستانیه‌که‌وه لهواڵایهوه لای زانایان به‌هێزده‌کات. هه‌روه‌ها به‌هێزی ئه‌م سیگناڵه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت سه‌رچاوه‌ی به‌کارهێنانی وزه لایان له ئاستێکی پیشکهوتودایه، به‌رزتر له‌وه‌ی له‌به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایان مرۆڤه‌وه به‌کاردێت و لای زانایان تاراده‌یه‌ک به مه‌ترسیدار داده‌نرێت.