Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی دەهێنن بە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن کۆتایـیان بە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتیەکەیان هێناوە، ئەوەی لە 4 ی مانگی شەشەوە دەستیانپـێکرد بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی نزیک سنووری عێراق.

لیلوە عەبدوڵڵا گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری دێرزور ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاندنەکەی هەسەدەی خوێندەوە و تیایدا گوتی لە میانەی هەڵمەتەکەیان کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، توانیویانە 110 کەسی گومانبار دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی کە دەمانچەی بێ دەنگیشیان تێدابووە.

گوتیشی هەڵمەتەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە کە درێژیـیەکەی نزیکەی 175 کیلۆمەتر و پانیـیەکەی 60 کیلۆمەتر بووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ناوچەی دشیشەی نزیک سنووری عێراقەوە دەستیپـێکردووە هەتا نزیک ناوچەی باغۆزی سەر ڕووباری فورات، ئەمەش زیاتر لە 150 گوند و کێڵگە دەگرێتەوە.

لیلوە عەبدوڵڵا گوتیشی لە میانەی ئەم هەڵمەتە کە 6 ڕۆژی خایاندووە هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانیان نەکەوتووە.

سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێکی دەنگی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00


XS
SM
MD
LG