Accessibility links

ڕۆژێـکی مێژوویی بۆ یانه‌ی تۆپی پێی دهۆک


یاریزانانی یانه‌ی دهوک له‌ ده‌می بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی خولی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق، شه‌ممه‌ 4 ی نۆی 2010
یاریزانانی یانه‌ی دهوک له‌ ده‌می بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی خولی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق، شه‌ممه‌ 4 ی نۆی 2010

بۆ جاری یه‌که‌مه‌ یانه‌ی تۆپی پـێی دهۆک پاڵه‌وانێتی خولی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق به‌ده‌سـتده‌هێنێت.

شه‌وی شه‌ممه‌ ڕێـکه‌وتی 4 ی مانگی نۆ له‌ یاریگای گه‌ل له‌ به‌غدا و به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 30 هه‌زار که‌س هه‌ردوو یانه‌ی دهۆک و ته‌ڵه‌به‌ له‌ یاری کۆتایی خولی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق به‌ یه‌ک گه‌یشتن.

کاپـتنی یانه‌ی دهۆک خالید موشیر توانی له‌ خوله‌کی 82 ی یاریـیه‌که‌دا گۆڵێـک تۆمار بکات و به‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی بۆ یانه‌که‌ی مسۆگه‌رکرد و پاڵه‌وانێتیـیه‌که‌ی به‌ده‌سـتهێنا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دهۆک سه‌لام باڵایی ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 1:56 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG