دەزگای هەواڵی تانجوگ بڵاویکردەوە سەرۆکی سڕبیا ئالیکساندەر ڤوچیک سوپای وڵاتەکەی خستۆتە ئامادەباشییەکی تەواوی شەڕکردنەوە و فەرمانی بە یەکەکانی سوپا کردووە لە سنووری کۆسۆڤۆ نزیکتر ببنەوە.
فەرمانەکەی ڤوچیک لە کاتێکدایە کە لە شارەوانی زڤیکانی باکووری کۆسۆڤۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سڕبییەکانی کۆسۆڤۆ و پۆلیسی کۆسۆڤۆدا ڕوویدا، پۆلیسی کۆسۆڤۆ هەوڵی دەدا یارمەتی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی شارەوانی شارەکە بدات تاوەکو بچێتە ناو بینای شارەوانییەوە. سەرۆکە هەڵبژێردراوەکەش ئەلبانییە.
سڕبییەکانی شارەکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانییان کرد کە زۆرینەن لە شارەکەدا.
دەزگاکانی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەدا پۆلیسی کۆسۆڤۆ گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەبەردەم بینای شارەوانی شارەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز