شه‌ریف بێهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌رێز مسته‌فا هیجری چه‌ند ڕۆژێکه له‌سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکایه و له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ کۆنیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نه‌تدا دانیشتن بکات و ڕا و بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش کێشه‌ی پرسی ئێران بخاته ڕوو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ناوه‌ند و سه‌نته‌ری ڵێکۆڵینه‌وه کۆبووته‌وه.
شه‌ریف بێهروز گوتیشی مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران توانی له کۆڕێکدا که کانونی هۆگرانی که‌ڵتووری ئێران له وڵایه‌تی ڤه‌رجینیا سازیدابوو ڕاوبۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئێران بخاته‌روو به تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی مافی چاره‌نووس و ماف و داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌کان به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کورد، هه‌روه‌ها ده‌ربازبوون له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئێران که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌که‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.