سێ شه‌مه 10ی مانگی 2ی 2015ی زاینی به‌رامبه‌ر به 21ی ڕێبه‌ندانی 1393 ی هه‌تاوی چوار ساڵ به سه‌ر کۆچی دوایی ماموستا شێخ عێزه‌دین، ڕێبه‌ری نیشتمانی و خه‌باتکاری کورد دا تێده‌په‌ڕێت.
له ئه‌م وتووێژه‌دا، کاک حه‌سه‌ن قازی ڕۆژنامه‌نووس وێرای ڕێز گرتن له که‌سایه‌تی ناوبراو ده‌ڵێت مامۆستا له سه‌ر ده‌می پێشکه‌وتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له ئێران له ساڵی 1979 له هه‌وڵی ڕێکخستنی خه‌ڵک بۆ سوور بوون له سه‌ر داواکانیان دا ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو.
کاک حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به باوه‌ڕمه‌ندی مامۆستا به جیا بوونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت، مامۆستا جه‌ختی له سه‌ر جیا بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌مکه ده‌کرد، واتا له هه‌مان کات دا که ڕێزی بۆ باوه‌ڕی ئاینی خه‌ڵک هه‌بوو، ئه‌و پێی واش بوو که کاروباری سیاسی پێویسته به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و ئه‌وڕۆیی چاره‌سه‌ر بکرێت.