Accessibility links

شێرکۆ جەودەت: سەرمایەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی هەرێمی کوردستان براونەتە دەرەوە


به‌ڕێز شێرکۆ جه‌وده‌ت
به‌ڕێز شێرکۆ جه‌وده‌ت

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "بەڵگەمان دەستکەوتووە کە هەندێک لەسەرمایەی هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی نایاسایی و خەیاڵی شوقەی زۆری پێکڕاوە، ڤیلای زۆری پێکڕاوە و وەبەرهەمهێنانی گەورەی پێکراوە لەو وڵاتانەدا".

قەیرانی ئابوری و بارودۆخی سەختی ژیان و بژێوی خەڵک لەهەرێمی کوردستان و ناکۆکییە سیاسییەکان و ئەو هەموو دۆسێیەی گەندەڵییەی کە لەبەردەستی پەرلەمانتاران و میدیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتدان و هاوکات بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان بۆ پۆلێنکردن و پێوانەکاریی رێژەی گەندەڵی لەوڵاتانی جیهاندا تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە رێژەی گەندەڵی و ئاستی دیارنەمانی بودجە لەئاستێکی بەرزدایە. دەرئەنجام تێکڕای ئەم گرفت و کێشە بنەڕەتییانە بوونەتە هۆی ناڕەزایی زۆرێک لە چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان و هاوکات رەخنەی زۆر و بەدواداچوونی میدیایی.

بەڵام سەردانی چوار پەرلەمانتاری کورد بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە داوەت کرابوون بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمەکەو تاوتوێکردنی دۆسێکانی گەندەڵی؛ دەروازەیەکی جیژهانی کردەوە لەدۆسێیەکانی گەندەڵی و دۆزینەوەی کۆمەڵێک رایەڵەی گرنگ کە پارەی گەندەڵی پێ سپیکراوەتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو پرسە گرنگە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پەرلەمانتار و سەرپەرشتیاری لیژنەی سامانە سروشتییەکان و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەڕێز شێرکۆ جەودەت سازکردووە....

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "لەو سۆنگەیەوە 500 لاپەڕە واتە 59 مێگابایت توێژینەوە و چارەسەر و بەڵگەی گەندەڵیمان پێشکەشی پەرلەمانی ئەوروپا کرد بۆئەوەی بەبەرچاڕوونییەوە تاوتوێی بابەتەکان بکەین. دەرئەنجام 17 کۆبونەوەمان لەگەڵ فراکسیۆنە جیاجیاکانی یەکێتی ئەووروپادا ئەنجامدا".

ئەم 4 پەرلەمانتارە بە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەو دۆسێی گەندەڵییەوە دەچن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و بە کۆمەڵێک دۆسێی سپیکردنەوەی پارەوە دەگەڕێنەوە کە هەندێک لەبەرپرسانی حیزبی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا ئەنجامیانداوە....

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "بەڵگەمان دەستکەوتووە کە هەندێک لەسەرمایەی هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی نایاسایی و خەیاڵی شوقەی زۆری پێکڕاوە، ڤیلای زۆری پێکڕاوە و وەبەرهەمهێنانی گەورەی پێکراوە لەو وڵاتانەدا".

دەشڵێت "ئێمە لەگەڵ کەسانێکدا کۆبوینەتەوە کە زۆر نزیکن لەو مامەڵانەوە".

ئەو باس لەوە دەکات "لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لەقەیرانی ئابوریدایە، لەبەرئەوە ئەوان پارەکان دەبەنە دەرەوەی هەرێم......"

سەبارەت بەو بەڵگانەی کە دەستیان کەوتووە د. شێرکۆ جەودەت دەڵێت "ئەوەی ئێمە دەستمانکەوت لەبواری کڕین و فرۆشی خانووبەرەدا بوو، هەندێک شتی تریشمان دەستکەوت کە کە کۆمپانیای زەبەلاحی هەرێمی کوردستان؛ سەرمایەی گەورەی خەیاڵی خۆی لە دەرەوەی کوردستان داناوە".

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوویان شێرکۆ جەودەت دەڵێت "ئێمە بەدواداچوونی یاسایی دەکەین بەرامبەر ئەو بەرپرسانە. سەرەتا لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکەین و ....بۆئەوەی ئەو بەرپرسانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. لەئەروپاش لەڕووی یاساییەوە بەدوایاندا دەچین".

دەشڵێت "ئێمە کۆڵ نادەین و لەڕووی یاساییەوە بەدوایدا دەڕۆین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:17 0:00

XS
SM
MD
LG