پاش ئه‌وه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) ئاگربه‌سـتی یه‌ک لایه‌نه‌ی به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ئێران ڕاگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ڕه‌تی کرده‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی هێزه‌کانی پـژاک ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ئێران له ڕووی پـراکتیکه‌وه چووه به ده‌م ئاگربهسـتهکهوه و هێرشی بۆ سه‌ر گه‌ریلاکان ڕاگرتووه و تۆپـبارانیش له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل وه‌سـتاوه.
گوته‌بێژی هێزه‌کانی پژاک شـێرزاد که‌مانگه‌ر سه‌باره‌ت به دوا ئاکامی ئاگربه‌سـته‌که‌یان گوتی به ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواکاری گه‌لێـک هێزی هه‌رێمی خێرخواز که نایانه‌وێت له ههرێـمهکهدا شه‌ڕ و پـێـکدادان هه‌بێت، ئێمه ئاگربه‌سـتێـکی یه‌کلایه‌نه‌مان ڕاگه‌یاند تاوه‌کو شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕابوه‌سـتێت و هه‌وڵ بدرێت به ڕێی دیالۆگ و شێوازی دیموکراتیـیانه مه‌سه‌له‌که چاره‌سه‌ربکرێت.
پاشـان شـێرزاد که‌مانگه‌ر ده‌ڵێت له کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 5 ی مانگی نۆ ئێمه ئاگربهسـتهکهمان خستووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه. ده‌شڵێت دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سـته‌که ئێران تۆپباران و هێرشبردنی ڕاگرتووه. دواتر ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئێران نه‌یانتوانیوه هیچ ناوچه‌یه‌ک داگیربکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه.