له ئێسـتادا له نێوه‌نده سیاسیـیه‌کانی عێراق باس له‌وه ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌کان هه‌تا دوای کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی دوابخرێت.
حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی گۆڕان ده‌ڵێت هۆکاری ئه‌مه نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیـیه و ده‌وڵه‌تی یاسایه و ئاماده‌نه‌بوونی هیچ لایه‌کیان بۆ دانه‌واندن بۆ ئه‌وی دیکه‌یان و هه‌ر یه‌که‌یان ده‌یه‌وێت کۆنگره‌که بۆ مه‌به‌سـتی خۆی به‌کاربهێنێت.
ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی قانون چونکه حکومه‌تی به ده‌سـته، به‌لایه‌وه مه‌به‌سته به‌ر له کۆنگره‌که کێشه نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت نه‌گیرێت باشـتره. له هه‌مان کاتێشـدا ئه‌لعێراقیـیه ده‌یه‌وێت ئه‌وه بقۆزێته‌وه که فشـاری کۆنگره له‌سه‌ر عێراق به‌کاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پـێش کۆنگره‌که ببه‌سـترێت و بتوانێت ئه‌ویش مه‌رجه‌کانی خۆی بسه‌پـێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:57 خوله‌كه.