Accessibility links

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە شڤان زەنگەنە لە سلێمانی پێكدەهێنرێت


وتەبێژی فەرمی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی(شڤان زەنگەنە) سەرۆكی ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێری.

لەو بارەیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی فەرمی پۆلیسی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند" وەک پۆلیسی سلێمانی لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەنوسی شڤان زەنگەنە داین."

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە پێشتر شڤان زەنگەنە هیچ دەزگایەكی ئەمنی ئاگادار كردبێتەوە لەسەر بونی مەترسی لەسەر ژیانی.

سەركەوت ئەحمەد ڕەتیشیدەكاتەوە لەلایەن هیچ دەزگایەكی ئەمنی لەشاری سلێمانی سەرۆكی ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێری دەستگیركرابێت.

وتەبێژی فەرمی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت كە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ دیاریكردنی چارەنوسی شڤان زەنگەنە پێكهاتووە.

جێی باسە لە كاتژمێر 1:55 خولەكی پاش نێوەڕۆی دوێنێ‌ دووشەممەوە(شڤان زەنگەنە) سەرۆكی ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێری لە سلێمانی دیارنەماوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپـۆرتە دەنگیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00

XS
SM
MD
LG