Accessibility links

شۆڕش حاجی: وه‌کو گۆڕان پێمانوایه‌ ده‌ستێک هه‌یه‌ له‌پشت بێ به‌شکردنی گۆڕان له‌ لێژنه‌ی شاره‌زایاندا


شۆڕش حاجی: وه‌کو گۆڕان پێمانوایه‌ ده‌ستێک هه‌یه‌ له‌پشت بێ به‌شکردنی گۆڕان له‌ لێژنه‌ی شاره‌زایاندا
شۆڕش حاجی: وه‌کو گۆڕان پێمانوایه‌ ده‌ستێک هه‌یه‌ له‌پشت بێ به‌شکردنی گۆڕان له‌ لێژنه‌ی شاره‌زایاندا

ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ فراکسیۆنی گۆڕان کۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی عێراقی به‌جێهێشت . جا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ بۆ فراکسیۆنی گۆڕان له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی کشایه‌وه‌ که‌ سازدرابوو بۆ لێژنه‌ی شاره‌زایان بۆ دیاریکردنی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ، شۆڕش حاجی سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق گوتی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌پێش سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی کوتله‌که‌مان کرد که‌ ئێمه‌ نوێنه‌رێک کاندید بکه‌ین بۆ ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی شاره‌زایان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ و ئێمه‌ش ‌ یه‌کێکمان کاندید کردبوو بۆ ئه‌و لێژنه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌لامانه‌وه‌ سه‌یربوو کاتێ که‌ چووینه‌ په‌رله‌مان له‌به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌که‌دا هه‌بوو که‌ موافه‌قه‌ت له‌سه‌ر ناوی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی شاره‌زایان بکرێت، له‌وێ له‌کۆی هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌ داندرابوون بۆ لێژنه‌که‌ ته‌نیا یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد هه‌بوو و له‌هاوپه‌یمانی کوردستانی بوو و ئێمه‌ی تێدا نه‌بوو، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌وێ به‌فه‌رمی ناڕه‌زاییمان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی و گوتمان هه‌م له‌به‌شی گۆڕان وه‌کو کوتله‌یه‌ک بێ به‌ش کراوین و هه‌م به‌شی کوردیش له‌و لێژنه‌یه‌ به‌شێکی که‌مه‌ و له‌کۆی هه‌شت یه‌ک ئه‌ندامان هه‌یه‌ . کاتێک که‌ ئه‌وان پاساویان بۆ بڕیاره‌که‌یان هێنایه‌وه‌ ئێمه‌ قه‌ناعه‌تمان پێ نه‌کرد و له‌دژی ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌شداری دانیشتنه‌که‌مان نه‌کرد و هه‌ڵوێستی خۆمان له‌ کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوون کرده‌وه‌ که‌ هه‌م به‌شی گۆڕان وه‌کو کوتله‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانی عێراق بێ به‌ش کراوین هه‌میش به‌شی کورد له‌وه‌ێ که‌متربووه‌ له‌وه‌ی که‌ کورد موسته‌حه‌قێتی .

په‌رله‌مانتا‌ر شۆڕش حاجی ئه‌وه‌شی گوت ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌ستێک له‌پشتی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ بێ به‌شکردنی ئێمه‌ وه‌کو گۆڕان و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد له‌ناو ئه‌و لێژنه‌یه‌دا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG