ڕۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به تایبه‌تی (لیستی عێراقیه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی و چه‌ند كوتله‌یه‌كی تر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگییان دا بۆ متمانه به‌خشینه‌وه به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هه‌ر سێ فراكسیۆنی (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو)ش ده‌نگیان بۆ متمانه‌وه سه‌ندنه‌وه دا. به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێناو له‌كۆی 245 په‌رله‌مانتاری به‌شداربوو، 94 په‌رله‌مانتار ده‌نگی بهمتمانهسهندنهوه له كۆمسیۆندا.
شۆرش حاجی سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئێمه ده‌نگمان دا بۆ ئه‌وه‌ی که متمانه له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بسه‌ندرێته‌وه یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه پێمانوایه ئه‌م کۆمیسیۆنه هه‌ر له‌وه‌ته‌ی دروستبوونیه‌وه تاکو ئێستاش کۆمیسیۆنێکی بێ لایه‌ن نه‌بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنی حیزبی داندراوه. شۆرش حاجی ده‌شڵێت خاڵی سه‌ره‌کی بۆ داواکردنمان یا پشتگیری کردنمان له‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌بووه که ئێمه پێمانوایه ئه‌و کۆمیسیۆنه له دوو هه‌ڵبژاردنی که ئێمه وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداریمان تێدا کردووه که بریتیه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له 25-7- 2009 و هی په‌رله‌مانی عێراق له 07- 03 – 2010 ئه‌و کۆمیسیۆنه بێ لایه‌ن نه‌بووه و نه‌یتوانیوه ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنێکی نزیکی پاکی بێ غه‌ل و غه‌شی ته‌زویر بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.