بۆ ئاگاداربوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تۆپبارانکراون ، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی که له لێژنه‌کانی به‌رگری و ناو‌خۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه پێکهاتبوو له گه‌ڵ شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی پێنچشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه تۆپبارانکراوه‌کانیان کرد.
شوان محمد که ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی به‌رگرییه له په‌رله‌مانی عێراقدا، له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌و به‌ڵگه و پاساوانه‌ی ئێران که گوایه ڕێکخراوی پژاک له‌و سنووره‌دایه هیچ بنه‌مایه‌کییان نییه.
په‌رله‌مه‌نتار شوان محمد له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که هه‌ندێک که‌س ڕه‌خنه ده‌گرن که حکومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌و تۆپبارانه‌ی ئێرانه و کارێکی ئه‌وتۆی نه‌کردووه بۆ ڕاگرتنی ، گوتی ده‌کرێت ئه‌وه قسه‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت یان هه‌ندێک خه‌ڵکی ناحه‌زانی کوردستان بن ئه‌گه‌ر نا مه‌عقوڵ نییه هه‌رێمی کوردستان یا ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی کوردی ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ وڵاتێک بکات ناوچه‌کانی تۆپبارانبکرێت ، ئه‌وه شتێکه عه‌قڵ قه‌بوڵی ناکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌ی 5:32 خوله‌كه.