به سه‌دان خۆپیشندهری سیرتهکان به جل‌و به‌رگی خۆیانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی واشنتنی پایتەخت خۆپیشاندانیان به‌ڕیوه برد، داخوازن له واشنتۆنه‌وه ده‌نگیان بگاته کاربه‌ده‌ستانی هیند تاوه‌کو ناوچه‌ی په‌نجاب سهرخۆبوونیان پێ بدرێت.
ویلایه‌تی په‌نجاب له ساڵی 1947 له نێوان پاکستان و هیندستان به‌ش کراوه‌و ناوچه‌ی ئاینزای سیخهکانه و ساڵانێکی زۆره خه‌بات بۆ ئه‌و خواسته ده‌که‌ن و تاوه‌کو ئێستاش وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌و وڵاتی هیند به به‌شێک له گه‌لی هیندۆیان داده‌نێت که ئه‌وانیش وه‌ک ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ره‌دی ده‌که‌نه‌وه و له هه‌رکوێ بۆیان بلوێ خۆپیشاندان ده‌که‌ن .
به رای هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ره‌کان خۆپیشاندان له واشنتن و کێشه‌که له هیندستان چی کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا جاک میتسیغ له نێو خۆپیشانده‌ران وتی"له‌م سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنی کاندیداکانی سه‌رۆکایه‌تی، سیخه‌کان ده‌یانه‌وێ بڵێن ده‌نگمان هه‌یه، تاوه‌کو لێره‌وه فشار له هیند بکرێت ، مافی سیخه‌کان پێشێل نه‌کات."