Accessibility links

لە شاری سلێمانیدا هونەرمەندە کورد و عێراقییەکان پێشانگایەکی هاوبەش دەکەنەوە


لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی هونەری کرایەوە کە زیاد لە ١٥٠ تابلۆی هونەری لەخۆ گرتووە و زیاد لە ١٠٠ هونەرمەند تێیدا بەشداربوون لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە.

موهەنەد عیساوی سەرۆکی تۆڕی باڵیۆزانی ئاشتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "لە پێشانگا هونەرییەکەدا هونەرمەندە عێراقییەکان لە نەتەوە و ئاینزا جیاوازەکان و لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە بەشداربوون کە ژمارەیان زیاد لە ١٠٠ هونەرمەندە و بە زیاد لە ١٥٠ تابلۆی هونەری بەشدارییان تێدا کردووه"‌.

عیساوی وتیشی "ئەمە جاری سێهەمە ئەم پێشانگایە لە شاری سلێمانیدا ئەکەینەوە. سلێمانی شاری ڕۆشنبیری و ئاشتییە، لە ڕابردووشدا بە میوانداریکردنی هەزاران پەنابەر و ئاوارە ئەوەی بۆ هەموومان سەلماندووە.

وتیشی "بە کۆکردنەوە و تێکەڵکردنی زیاد لە ١٠٠ هونەرمەند لە نەتەوە و ئاین و ئاینزای جیاوازەوە ویستوومانە پەیامی ئاشتی و خۆشەویستیی بڵاوبکەینەوە".

هەروەها وتیشی تابلۆکان پەیامی جیاواز دەگەیەنن، لە هەندێک شوێندا هەوڵئەدەن سرووشت دەرببڕن، هەندێکیان ئازارەکان ئەگەیەنن، هەندێکیشیان بە پیشاندانی جوانی و ئیستاتیکا، هیوا ئەبەخشن".

جگە لە تابلۆ هونەرییەکان، پێشانگای نێونەتەوەیی تۆڕی باڵیۆزانی ئاشتی چەندین ئیشی دەستیشی لە خۆ گرتبوو.

XS
SM
MD
LG