Accessibility links

سەرچاوەکان: سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی وڵاتەکە لەسەر ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژیی ڕێکدەکەون


سەرچاوەکانی سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی وڵاتەکە دەڵێن هەردوولا لەسەر ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژیی ڕێککەوتوون، لە کاتێکدا کە شەڕەکە چووە هەفتەی شەشەمییەوە و بووەتە هۆی بێسەروبەری لە وڵاتەکەدا و زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئاوارە کردووە.

ڕێککەوتنەکە داوای ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژی دەکات و دوای 48 کاتژمێر لە واژۆکردنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ژمارەیەکی زۆر لە ئاگربەستەکانی پێشوو پێشێل کراون.

ڕێکخراوە مرۆییەکان دەڵێن نەیانتوانیوە یارمەتییە سەرەکییەکان بگەیەننە خەڕتومی پایتەختی سودان، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ڕێڕەوێکی پارێزراو و گرەنتی ئاسایشەوە بۆ کارمەندەکانییان.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرکردەی سوپای سودان جەنەڕاڵ عەبدل فەتاح ئەل بورهاندا قسەی کردووە سەبارەت بە گفتوگۆکان لە جەددەی سعودیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی ماوە کورتی دیکە لە سوداندا. گفتوگۆکان ئەمەریکا و سعودیە سەرپەرشتی دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە پڕۆسە هەنگاو بە هەنگاوەدا، وەزیر داوای سەرکردایەتی و نەرمی نواندنی کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG