چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنی ڕاپـۆرتێـک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو سوریا، ئه‌مه‌ش له پاش یه‌ک مانگ له چاودێریکردنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌وه‌ی ئایا پلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی توندوتیژی جێبه‌جێ ده‌کات یان نا.
ئه‌رکی چاودێران ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆتایی پـێدێت و بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب کۆبـبنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕاپـۆرتی کۆتایی چاودێران و پاشـان بڕیار بده‌ن هه‌نگاوی داهاتوویان چی بێت.
یه‌ک له چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه ئه‌و پـێشبینی ده‌کات کاره‌که‌یان درێژبکرێته‌وه، چونکه کشـانه‌وه‌ی چاودێران ده‌بێته مایه‌ی دروسـتبوونی بۆشـایـیه‌کی نه‌خوازراو. گوتووشیه‌تی مانه‌وه‌ی چاودێران له سوریا به لایه‌نی که‌م ڕه‌وشه‌که وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ناهێڵێت خراپـتر بـبێت.
کۆمه‌ڵه‌کانی مرۆڤ ڕه‌خنه‌یان له‌م ئه‌رکی چاودێریکردنه گرتووه و ده‌ڵێن هیچ کاریگه‌ری نیـیه و حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د چاودێرانی فریوداوه و له‌وه‌تای له 26 ی مانگی دوازده‌وه گه‌یشـتوون هێرشه‌کانی حکومه‌ت پـتربوون.