هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی عەفرین دەڵێت ئەوان لەگەڵ حکومەتی سوریا لە دانوستاندندان و هێشتا بە ڕێکەوتنێک نەگەیشتوون بۆ هاتنی هێزەکانی حکومەت بۆ عەفرین.
هێڤی مستەفا لە وتووێژێکدا لەگەڵ نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی هەر کاتێک لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە ڕێکەتن گەیشتن ئەوا بە فەرمی ڕایدەگەیەنن.
گوتیشی ئەوان لە ڕۆژی یەکەمەوە گوتویانە عەفرین پارچەیەکی سوریایە و بەرنامەی ئەوان بۆ دابەشکردنی سوریا نیـیە. جەختی لەوەش کرد پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکە ئەرکی حکومەتی ناوەندیـیە و ئەوان نابنە کۆسپ لە بەردەم هێزەکانی سوریا ئەگەربێت و هەوڵی پاراستنی سنوورەکان بدەن.