له مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه و هه‌موو ڕۆژێـکی هه‌ینی پاش نوێژی جومعه به لێشـاو خه‌ڵـکی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
له به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و هه‌تا ئێسـتا به سه‌دان که‌سی لێ کوشتوون و هه‌زارانیشی لێ ده‌سـتگیرکردوون. ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکی ناچارکردووه به‌ره‌و تورکیا و لوبنان هه‌ڵبێن تاوه‌کو له شـاڵاوی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ڕزگاریان بێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵیان دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـک بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌ربکات و داوایان لێـبکات ئه‌و سه‌رکوتکردنانه ڕابگرن و ده‌ست به چاکسـازی بکه‌ن، وه‌لێ ڕووسیا و چین به توندی له دژیان وه‌سـتانه‌وه و ڕێـگه‌یان نه‌دا هه‌وڵه‌که‌یان سه‌ر بگرێت.
ئایا خه‌ڵـکی دیموکراسی‌خوازی ناو سوریا ده‌توانن به ته‌نێ له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنه توندئامێزه‌کانی حکومه‌ته‌که‌یاندا خۆیان ڕابگرن؟
ئایا پـێویسته هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به هاوشێوه‌ی لیبیا خۆی بخاته نێو مه‌سه‌له‌که‌وه؟
ئایا مه‌ترسی ناکرێت ئه‌گه‌ر بێت و ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێت و سه‌رکردایه‌تیـیه‌ک نه‌بێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌و وڵاته دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ بـبێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵی حکومڕانی به‌عسدا ڕژاون؟
یان ئایا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌ی ملکه‌چی داوای گه‌ل ده‌بن و وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراسیـیه‌کی ڕاسته‌قینه ده‌به‌ن؟
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆت ده‌توانێت له‌و خانه‌یه‌ی خوراوه تێبینیـیه‌کانی خۆت بنووسیت.