لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک خۆڵ و خاشاکی ناوچەیەکی شاری حەسەکە 3 منداڵ گیانیان لەدەست دا و 7 منداڵی دیکە برینداربوون کە هەندێکیان برینەکانیان قورسە.
تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 11 ی پـێش نیوەڕۆ بوو لە پاڵ پـردی سپی باشوری ڕۆژئاوای شاری حەسەکە.
مانگی سووری کوردی قوربانیـیەکانی بۆ هەردوو نەخۆشخانەی گەل و حیکمەی شاری حەسەکە گواستەوە.
هێشتا نازانرێت ئایا بۆمبەکە بە مەبەست لەوێ چێنراوە یان پاشماوەی شەڕەکانی ڕابردووی ناوچەکە بووە.
زانیاری زیاتر لەم فایلە دەنگیـیەدایە.