Accessibility links

ئاوارەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا داوا لە تورکیا دەکەن سنوور بکاتەوە


زۆرێک لە ئاوارەکانی سوریا کە لە خێمەکانی سەر سنووری تورکیا دەژین و لەدەست هێرشە ئاسمانیەکانی ڕوسیا و سوریا هەڵهاتوون، هەست بە توڕەیی و نائومێدی دەکەن بەرامبەر تورکیا، چونکە تورکیا هەوڵی زیاتری نەداوە بۆ پاراستنیان لە شەڕ یاخود ڕێگەی پێنەداون لە سنووری نێوان سوریا و تورکیا بپەڕنەوە و بگەنە پارێزراوی.

هێرشەکانی ئەمدواییەی باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە کۆتا شوێنی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە نزیکەی 180 هەزار کەسی ئاوارە کردووە. هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانیش بوونە هۆکاری کوژرانی دەیان کەس، ئەمەش بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی هێزەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆنەوە.

حکومەتی سوریا دەڵێت ئەو هێرشانەی ئەنجامی دەدات وەڵامدانەوەیە بۆ هێرشەکانی توندڕەوان کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی قاعیدەوە هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG