Accessibility links

دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی داعش لە ناوچەی باغۆزی سوریا


شەڕ و پـێکدادان لە دوایـین ناوچەی خەلافەتەکەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی باشوری سوریا بەردەوامە و بوونی خەڵکی سیڤیل لەو ناوچەیە کە داعش وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریاندەهێنێت هێشتا گرفتی سەرەکیـیە لە بەردەم هێزەکانی سوریای دیموکرات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان.

لەسەر زەوی و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی باغۆز هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕێکی قورسدان لە دژی چەکدارانی داعش و داعشیش لای خۆیەوە بەرگری دەکات و هاوکات فڕۆکەی جەنگی و هێزی تۆپـخانەی هاوپەیمانان شوێنەکانی داعش بۆردوماندەکەن.

عەدنان عەفرین، فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە دوا پـێشهاتەکان دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00

XS
SM
MD
LG