هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن 5 کەسی بیانیان دەسـتگیرکردووە کە ئەندامی داعش بوون و هەوڵیان دابوو هێرشبکەنە سەر ئەو خەڵکە سیڤیلەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە پارێزگای دێرزور هەڵدێن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی ئەو 5 کەسە بیانیـیە لە 30 مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو دەسـتگیرکراون، دەڵێت بریتین لە دوو ئەمەریکایـی و دوو پاکستانی و ئێرلەندیـیەک.
دەشڵێت لەو کاتەدا دەسـتگیرکراون کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سیڤیل ئامادەکردبوو.
زانا عومەر ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.