سه‌باره‌ت به‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌م دواییه به تایبه‌تی له باره‌ی بۆردومانه‌کانی تورکیا دژ بە په‌که‌که و ناڕه‌زایی کورده‌کان له‌و باره‌یه‌وه، جێمی تێدمیر راپۆرتێکی شیکاری بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و له‌لایه‌ن ئاسۆ جه‌باره‌وه وه‌رگێڕدراوته سه‌ر زمانی کوردی.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی کورده‌کانی سوریا سه‌لماندیان که هێزێکی کاریگه‌رن دژی تۆندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان، به‌ڵام ئێستا کورده‌کانی سوریا نیگه‌رانن که واشنتن خۆی له شه‌ڕڤانه‌کانیان دوورده‌خاته‌وه و رووده‌کاته شوێنێکی دیکه، له کاتێکدا تورکیا جه‌نگی دژی په‌که‌که ده‌ستپێکردۆته‌وه.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه په گه) که شه‌ڕی تۆندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌که‌ن، له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا تورکیایان تاوانبارکردوه به‌وه‌ی که له‌ناو خاکی سوریادا بۆ چواره‌مین جار له بوردومانکردنه‌کانیاندا شه‌ڕڤانه‌کانیانی کردۆته ئامانج. پێناسه‌کردنی بۆردومانه‌کان به بێزارکه‌ر و هاوکات به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که دۆژمنی سه‌ره‌کی حکومه‌تی تورکیا له هه‌ردوولای سنوره‌که‌یه‌وه کورده نه‌وه‌ک جیهادیاکان.
هه‌ڵمه‌تی بۆردومانکردنی بنکه‌و باره‌گاکانی راهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) له باکۆری عێراق له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رکۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له مانگی پێشوه‌وه ده‌ستیپێکردووه.
ناویان له‌بۆردومانه‌کان ناوه " جه‌نگێکی هاوسه‌نگ دژی تێرۆر" و هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانکردنی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) یش ده‌گڕێته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو.
کورده‌کان ده‌ڵێن وادیاره ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ "بنبڕکردنی تێرۆر" وا ده‌رده‌که‌وێت که کورده‌کانی له باکوری عێراق و باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا و باکوری سوریا کردۆته ئامانج.
یارمه‌تیدانی تورکیا له جه‌نگی داعشدا
تورکیا ئه‌وه به درۆده‌خاته‌وه که کورده‌کانی سوریای کردبێته ئامانج، به‌ڵام گومانه‌کان بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریکا جه‌خت له‌و کێشمه‌کێشه ده‌که‌نه‌وه که له نێوان هه‌وڵه‌کانی بۆ شکستپێهێنانی داعش له عێراق و سوریا، هاوکات خۆبه‌دوورگرتن له به‌رزبونه‌وه‌ی کێشه‌ی تایفی و خاک له نێوان هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌کاندا له‌ئارادایه.
ئیداره‌ی ئۆباما هه‌وڵێکی درێژخایه‌نی ئه‌نجامدا بۆ رازیکردنی تورکیای دوودڵ بۆ رازیبوونی به ڕۆڵی سه‌ره‌کی و پێشه‌نگ له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه دژی تۆندڕه‌وه‌کان و رێگرتن له‌و که‌سه بیانیانه‌ی که له‌سنوره‌کانیه‌وه تێده‌په‌ڕن و په‌یوه‌ندیده‌که‌ن به جیهادییه‌کانه‌وه. به‌ڵام تورکیا له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا ره‌زامه‌ندی نه‌نواند ئه‌وه‌بکات، تورکیا ده‌ڵێت؛ ده‌بێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و رژێمه‌که‌ی برۆخێنرێت و ده‌رئه‌نجام ئیدی خه‌ڵک دوای ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان ناکه‌وێت.
ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا دژی تۆندڕه‌وه ئیسلامییاکان که له‌لایه‌ن واشینتنه‌وه پێشوازی لێ‌کرا له‌کاتێکدا بوو که ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جیهادی له‌باشوری تورکیادا ئه‌نجامدرا، که ئانکه‌ره رازیبووه به‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌توانێت بنکه‌ی ئاسمانی ناتۆ له‌باشوری تورکیا به‌کاربهێنێت بۆ بۆردومانکردنی داعش، که که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره بوو بۆ کاتی فڕین و چالاکی بۆمبارانکردنه‌کان.
کورد له هه‌ردوو به‌ره‌ی سنوری سوریا و تورکیا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ردۆگان شه‌ڕکردن نییه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یه که زامنی ئه‌وه‌بکات که پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په یه ده) که سه‌ربه (په‌که‌که)ن وڵاتێکی خۆبه‌ڕێووه‌به‌ر له‌باکوری سوریا دروست نه‌کات، که له‌وانه‌یه کورداکانی تورکیاش هانبدات که داوای جیابوونه‌وه بکه‌ن.
به پێی وته‌کانی فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه سیپان حه‌مۆ، تورکه‌کان ده‌ڵێن که "شه‌ڕ دژی داعش ده‌که‌ن، به‌ڵام به کرده‌وه ئه‌م شه‌ڕه بوونی نیه."
کورده‌کان له‌ژێر بۆردومانی تورکیادا
له‌م شه‌ممه‌و یه‌کشه‌مه‌یه‌دا له ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی په‌یه‌ده‌و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بڵاوکراوه‌ته‌وه:
"له رێکه‌وتی 24/7 چوارجار روداوی بۆردۆمانکردنی سنوره‌کان روویداوه که چه‌ندین کوژرا و قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه. ده‌بابه‌کانی تورکیا بۆردومانی کۆمه‌ڵێک بنکه‌یان کردوه که له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه به‌کارهێنراون له گوندی زور مه‌غار له‌رۆژئاوای کۆبانی له سوریا که بووه‌هۆی برینداربوونی چه‌ند شه‌رڤانان و ژماره‌یه‌ک له هاونیشتیمانیان."
له رووداوێکی دیکه‌شدا، سۆپای تورکیا له‌گوندی ته‌ل فێنده‌ر له رۆژئاوای ته‌ل ئه‌بیه‌ز ته‌قه‌ی له‌ئۆتۆمبیلێکی یه‌په‌گه کردووه.
لایه‌نه فه‌رمییه‌کانی تورکیا ده‌ڵێن که یه‌په‌گه‌یان نه‌کردوه‌ته ئامانج، به‌ڵام سوپا وه‌ڵامی هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتن و بۆردومانێک ده‌داته‌وه که رووبه‌روویببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا ته‌قه‌یان لێکرابوو ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
به‌ڵام یه‌په‌گه له‌به‌یانێکدا ده‌ڵێت: "ئێمه پێمانوایه ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازیانه‌ی سوپای تورکیا کرده‌وه‌گه‌لێکی بێزارکه‌ر و دوژمنکارانه‌بوون،" و هه‌روه‌ها " داواکارین له‌هاوبه‌شه‌کانمان له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به رێبه‌رایه‌تی ئامریکا دژی داعش که هه‌ڵوێستیان ئاشکرا بکه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی سوپای تورکیا." یه‌په‌گه که هه‌ماهه‌نگی ده‌کات بۆ بۆردومانه‌کانی هاوپه‌یمانان دژی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان، جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان به فه‌رمی په‌یوه‌ست نیین به په‌که‌که‌وه.
سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌هه‌فته‌ی پێشوودا له لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌وه که: "ئێمه هیچ په‌یوه‌ندی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا نییه... ئێمه نه‌به‌ستراوینه‌ته‌وه به په‌که‌که‌وه." زیاتر روونیده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌رچۆنێک بێت ئێمه پێماننوایه که په‌که‌که کوردن و پارتێکی کوردستانیین. بێگومان؛ ئێمه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رجه‌م پارته کوردییاکانه‌وه هه‌یه‌و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیاندا."
به‌ڵام کورده‌کانی نیشته‌جێی کۆبانی ئه‌وانه‌ی که خۆڕاگرانه 134 رۆژ به‌رگریان له‌شاراکه‌یان کرد و روبه‌ڕووی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان بوونه‌وه، ده‌ڵێن زوربه‌ی زۆری شه‌رڤانه کورده‌کانی شاره‌که خه‌ڵکی سوریا نه‌بوون، به‌ڵام خه‌ڵکی تورکیا بوون که ئه‌ندامی په‌که‌که بوون که ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا به رێکخراوێکی تێرۆریستی ناویان ده‌به‌ن!
شه‌ڕڤانێکی یه‌په‌گه له‌سه‌روه‌ختی گه‌مارۆکه‌دا که له‌مانگی یه‌کدا شکێنرا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاندبوو که 15 تا 20 فه‌رمانده‌ی باڵا خه‌ڵکی سوریا نه‌بوون به‌ڵکو کوردی تورکیا بوون، که نازناو‌ی ئه‌و شه‌رڤانه قه‌ندیلی کوردان بوو، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به چیای قه‌ندیل که بنکه‌یه‌کی په‌که‌که‌یه له‌باکوری عێراق.
ئایا ئه‌مریکا ده‌ستبه‌رداری کورد ده‌بێت؟
کورده‌کان؛ ئه‌مریکا به‌وه تومه‌تبار ده‌که‌ن که ئه‌مریکا به په‌لکێشکردنی تورکیا بۆ نێو شه‌ڕی داعش ده‌یانگۆڕننه‌وه به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌وان.
هه‌فته‌ی پێشوو؛ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆکی هه‌ده‌په سه‌رزه‌نشتی هه‌وڵه‌کانی تورکیای کرد له‌پلانی گفتوگۆکردنی ئانکارا و واشنتن بۆ دانانی ناوچه‌ی پارێزراو بۆ باکوری سوریا و ده‌ڵێت؛ ته‌نها هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان نه‌بنه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌ک. هه‌روه‌ها بۆ بی بی سی راگه‌یاندوه که ئۆپراسێۆنه‌که‌ی تورکیا دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، بێجگه له به‌هانه‌یه‌ک بۆ لێدانی په‌که‌که له‌باکوری عێراق و به‌رگرتن له کورده‌کانی سوریا، هیچی دیکه نیه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " مه‌به‌ستی تورکیا له‌دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی پارێزراوو نایه‌وێت داعش بکاته ئامانج، حکومه‌تی تورکیا زۆر نیگه‌ران بوو به‌وه‌ی که کورده‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ناوچه‌یاکی ئۆتۆنۆمی له‌ناو سوریا دروستبکه‌ن."
به‌رپرسێک له‌هێزی به‌رگه‌ری ئه‌مریکا که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرابکات، ترسی کورده‌کانی ره‌وانه‌وه به‌وه‌ی که واشینتۆن ده‌ستبه‌رداری کورده‌کان نابێت و ده‌ڵێت: ئیداره‌ی ئۆباما هێزی کورده‌کان له‌رووبه‌ڕووبونه‌وه و راوه‌دونانی داعشدا به‌رز ده‌نرخێنێت، به‌ڵام دانی به‌وه‌شدانا، که زیاد له‌ڕاده ئه‌سته‌مه رازیکردنی ئه‌نکه‌ره و کورده‌کانی سوریا. که هه‌ردوولایان هاوپه‌یمانی کاریگه‌رن بۆ ئێمه.
هاوکات وته‌بێژه‌ی پینتاگۆن لاورا سیڵ سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌کانی له‌باره‌ی بۆردومانکردنی په‌که‌که‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت: حکومه‌تی تورکیا هێزه کوردییه‌کان له ناوه‌وه‌ی سوریا به ئامانج ناگرێت. " سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌دات که حکومه‌تی تورکیا روونیکردۆته‌وه که کرده سه‌ربازییه‌کان ته‌نها ئاڕاسته‌ی داعش ده‌کرێت له‌ناو سوریا و هاوکات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی په‌که‌که‌شه له تورکیا، دژی بنکه سه‌ربازییاکانی په‌که‌که‌شه له باکوری عێراق."